Back

بەشی تەکنەلۆجیای داتابەیس سەر بە پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییە. خوێندن لە هەردوو قۆناغەکەدا لە شێوەی پڕۆسەی بۆلۆنیادایە، لە ئێستادا ئەم پرۆسەیە لە زیاتر لە (80) وڵاتدا پەیڕەو دەکرێت بە مەبەستی دابینکردنی بازاڕی کار بۆ خوێندکاران بۆ ئەوەی ئەو خوێندکارانەی کە لەم بەشە دەرچن بە ئاسانی بتوانن ڕۆڵێکی بەرچاو لە کەرتی گشتی و تایبەت. پرەنسیپی کردنەوەی ئەم بەشە ئامادەکردنی پۆلێک خوێندکاری بەتوانایە کە توانای خوێندنی تەکنەلۆژیای داتابەیس و پرۆگرامسازی و بابەتەکانی تری وەک ئاسایشی نێتۆرک و ئەپڵیکەیشنی و بابەتەکانی تری پەیوەندیداریان هەبێت.

ئەرک:

وەک هەموومان دەزانین تەکنەلۆجیا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرەوپێش دەچێت و ئەم پێشکەوتنە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ژیانی ڕۆژانە هەیە چونکە ژیانی زۆر ئاسانتر کردووە. نموونەیەکی زۆر سادە، کاتێک کەسێک دەیەوێت لە مارکێتێکدا بازاڕ بکات، دەبێت سەردانی یەکێک لە مارکێتەکان بکات، کاڵاکانی هەڵبژێرێت و لە کۆتاییدا بچێتە لای کاشێر بۆ ژماردنی کاڵاکان. لێرەدایە کە گرنگی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا دێتە گۆڕەپانەکەوە چونکە کاشێر پێویستی بە سیستەمی داتابەیس هەیە بۆ تۆمارکردنی شتەکان لە ماوەیەکی زۆر کورتدا و بە کەمترین هەڵە. ئەمەش ڕێگە دەدات زۆرترین کڕیار لە ماوەیەکی کەمدا بازاڕکردنەکانیان ئەنجام بدەن و لە هەمان کاتدا ئاماری ورد لەسەر ژمارەی کڕیارەکان و هەموو ئەو کاڵایانە دابین دەکات کە کڕیویانە. بە هەمان شێوە ئەم سیستەمە داتابەیسە بۆ زۆر دامەزراوەی خزمەتگوزاری تر وەک نەخۆشخانە، قوتابخانە، کتێبخانە و هتد بەکارهاتووە.

دیدگاکان:

لێرەدا دەتوانین لە دوو خاڵی زۆر گرنگدا تیشک بخەینە سەر گرنگی ئەم بەشە بۆ کۆمەڵگا. یەکەم: خوێندکار دەتوانێت خوێندنەکەی تەواو بکات و لە ماوەی دوو ساڵدا بڕوانامەدار بێت کاتێک لەم بەشە وەردەگیرێت، بەمەش سوودی بۆ ئەو خوێندکارانە دەبێت کە کاتی کەمیان هەیە. دووەم: وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا، گرنگی سیستەمی داتابەیس لە هەموو سێکتەرەکاندا ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤەکان هەیە.

زانیاری گشتی:

بەشی سیستەمی داتابەیس یەکەم بەشی پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەرە و لە ساڵانی ٢٠٠٣-٢٠٠٤ دامەزراوە تا ئەمڕۆش بە هەمان ناو ماوەتەوە. ژمارەی وەرگیراوانی ساڵی یەکەمی بەشەکە (٤١) خوێندکار و (٣٩) خوێندکار بە سەرکەوتوویی قۆناغی یەکەمیان تێپەڕاندووە. خوێندکاران دەتوانن وەک گەشەپێدەری داتابەیس، بەڕێوەبردنی ئایتی، دیزاینەری ماڵپەڕ   بە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر کاربکەن. پێویستە خوێندکار ناونیشانی ڕاهێنەری تەکنیکی یان تۆمارکەر پێشکەش بکات کاتێک لە دامەزراوەیەکی حکومیدا دامەزراوە.

ئامانجەکان:

ئامانج لە کردنەوەی بەشی داتابەیس پەروەردەکردنی نەوەیەکی ڕۆشنبیرە دەربارەی زانستی کۆمپیوتەر بە گشتی و داتابەیس بە تایبەتی و بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆژیایە لە کەرتی تایبەت و گشتیدا.

پەیوەندی