ئەندازیاری نەوت و ووزە
لە هەرێمی کوردستان، وەک چۆن پیشەسازی نەوت لە دەیەی ڕابردوودا شانازی پێوە دەکات، زیادبوونی خواست لەسەر ستافی شارەزا ناوخۆییەکان بۆ ئەوەی بنکەیەکی تۆکمە بن لە بواری تەکنیکی گەشەسەندوودا هۆکاری پشت دامەزراندنی ئەو بەشە بوو لە ساڵی ٢٠١٦-٢٠١٧. بەبەشێکی پێشەنگ لە عێراق دادەنرێت، کە هاوتەریب لەگەڵ پەرەپێدانی پیشەسازییەکانی نەوت و گاز و وزەی نوێبووەوە. لە دامەزراندنیەوە بەکالۆریۆسی بەتوانای ئەندازیاری ڕاهێناوە بە مەنهەجی باشتر کە بەراورد دەکرێت بەوانەی کە لەلایەن بەشە پێشەنگەکانی پێشکەوتووەوە پێشکەش دەکرێن کە تێیدا لەگەڵ ستانداردەکانی سیستەمی بۆلۆنیای ئەوروپیدا دەگونجێت.

ئەرک
١. پشتگیریکردنی پرۆسەی پەروەردەیی بەگوێرەی ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی باوەڕپێکردن.
٢. پەرەپێدانی تواناکانی فاکەڵتی و ڕاکێشانی بەهرەمەندە دیارەکان.
٣. هاندانی توێژینەوەی زانستی دروست و داهێنەرانە و بەکارهێنانی لە بازاڕی کاردا.
٤. هاوکاری زانستی و دامەزراندنی ڕێکەوتنی هاوبەشی لەگەڵ بەشە پەیوەندیدارەکان و ناوەندەکانی توێژینەوەی زانستی پێشکەوتوو لە ناوخۆ و دەرەوە.
٥. پەیوەندیکردن لەگەڵ کۆمەڵگا بە ئەنجامدانی خول و سیمینار کە هۆشیاری و کولتووری ئەم پسپۆڕییە قووڵتر دەکەنەوە
پەیوەندی
ناونیشان: هەرێمی کوردستان، پارێزگای سلێمانی، چوارچرا، کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکان
ئیمەیل: pe.tce@spu.edu.iq
ژ.تەلەفون: 2013310 (053) / 2023310 (053)
TCE-Facebook