بەشی ئەندازیاری پاوەر و کۆنتڕۆل:
سه‌ره‌تا ئه‌م به‌شه له ساڵی 2018-2019 به ناوی به‌شی ئه‌ندازیاری توانای كاره‌با وه‌ك یه‌كیك له پێنج به‌شه ئه‌ندازیاریه‌كانی كۆلیژی ته‌كنیكی ئه‌ندازیاری/ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی دامه‌زراوه، تائێستا سێ خول ده‌رچووی هه‌یه، به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی ئه‌ندازیاری ته‌كنیكی شاره‌زا بۆ كاركردن له بواره جیاجیاكانی ووزه‌ی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستانی عێراق بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانكارییه گه‌ورانه‌ی كه له بواری به‌رهه‌مهێنانی ووزه‌دا رووده‌ده‌ن به‌تایبه‌تی ووزه نوێبووه‌كان، كه ئه‌مه‌ش یارمه‌تی هه‌رێمه‌كه‌مان ده‌دات بۆ پێشكه‌وتن له‌هه‌موو ئه‌و بوارانه‌ی كه په‌یوه‌ندی به ووزه‌ی كاره‌باوه هه‌یه بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی پیسبوون و پاراستننی ژینگه، مه‌نهه‌ج و پرۆگرامێكی نوێ پێشنیار كرا له‌گه‌ڵ گۆڕینی ناوی به‌شه‌كه بۆ به‌شی ئه‌ندازیاری پاوه‌رو كۆنتڕۆڵ به مه‌به‌ستی هاوسه‌نگ بوون له‌گه‌ڵ پێداویستیه‌كانی بازاڕی كار به گرنگیدان به چه‌مكه‌كانی پاوه‌رو كۆنتڕۆڵ كه له‌زۆربه‌ی ئامێره مۆدرینه‌كان و ته‌نانه‌ت سوڕه ساده‌كانی كاره‌باش له ئێستادا پێویسته، خوێندكاری ده‌رچوو له‌م به‌شه هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس ده‌بێت له ئه‌ندازیاری پاوه‌ر و كۆنتڕۆل و ناونیشانی ئه‌ندازیار وه‌رده‌گرێت، خوێندكار بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له‌م به‌شه وه‌ربگیرێت و بخوێنێت پێویسته باكگراوندی فیزیا و بیركاری و زمانی ئینگلیزی به‌هێزبێت تاكو بتوانێت سه‌ركه‌وتوانه ئه‌م به‌شە ته‌واو بكات.
ناوی سەرۆکی بەش: د. سالم قادر محمد
ناوی بڕیاردەری بەش: کارزان قادر محمد
تێڕوانینی گشتى بۆ به‌ش:
ئه‌ندازیاری پاوه‌ر و كۆنتڕۆل بوارێكی ئه‌ندازیاری فره پسپۆرییه كه گرنگی به به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شكردن و به‌كارهێنان و كۆنتڕۆڵكردنی ووزه‌ى كاره‌با ده‌دات، ئه‌م بواره ئه‌ندازیارییه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مڕۆ زۆر گرنگه به‌و پێیه‌ی به‌رپرسیاره له دڵنیابوون له دابینكردنی كاره‌بای متمانه‌پێكراو و كارا بۆ به‌كارهێنانه جۆراوجۆره‌كان، هه‌ر له دابینكردنی ووزه بۆ ماڵ و بواره پیشه‌سازییه‌كان تا ده‌گاته كاراكردنی سیسته‌مى ئۆتۆماتیكی و كۆنتڕۆڵكردنی پێشكه‌وتوو.
ئه‌ندازیارانی پاوه‌ر و كۆنتڕۆل كارده‌كه‌ن له سێ بواری سه‌ره‌كیدا كه بریتین له پاوه‌ر و ئه‌یكترۆنیك و كۆنتڕۆل، ئه‌ندازیارانی ئه‌م بواره به‌شدارن له دیزاین و پاراستن و باشكردنی سیسته‌م و ئامێره كاره‌باییه‌كان كه پێویستن بۆ ئه‌م سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆجیایه‌ی ئێستامان، هه‌روه‌ها به‌شداری ده‌كه‌ن له په‌ره‌پێدانی ته‌كنه‌لۆژیای به‌رهه‌م هێنانی كاره‌با, تۆڕی زیره‌ك، ووزه‌ی نوێبوه‌وه و سیسته‌می كۆنتڕۆڵكردنی پێشكه‌وتوو.
كۆرسه‌كانمان ئه‌و زانیاری و لێهاتووییه تایبه‌تییه كاره‌باییانه بۆ خوێندكار دابین ده‌كات كه یارمه‌تیی ده‌دات به‌شداری بكات له داهاتوویه‌كی باشتر له ڕووی به‌رهه‌م هێنان و بڕی تێچووی ووزه و ژینگه‌یه‌كی پاكتر.هه‌روه‌ها فێری چاره‌سه‌ركردنی كێشه و كارامه‌ی دیزاین ده‌بێت له ڕێگه‌ی پرۆجێكت و وانه پڕاكتیكیه‌كان.
توانای خوێندكار بۆ ئه‌نجامدانی چاره‌سه‌ری ئه‌ندازیاری كه پیشه‌سازی پێویستی پێیه‌تی به‌هێزتر ده‌بێت به تێكه‌ڵكردنی شاره‌زایی ته‌كنیكی و شیكاری و ژماره‌یی.
تێڕوانینی گشتى بۆهه‌ڵگری بڕوانه‌مه‌ی به‌ش:
له‌گه‌ڵ ئه‌و كارامه‌ییه جۆراو جۆرانەی كه خوێندكار له ڕێگه‌ی ئه‌م بڕوانامه‌یەوە به‌ده‌ستی ده‌هێنێت هه‌لی دامه‌زراندنی باشترده‌بێت له بواره‌كانی وه‌ك:
- به‌رهه‌م هێنانی كاره‌با، گواستنه‌وه، دابه‌شكردن و پاراستن.
- توانای به‌كارهێنانی بیركاری، فیزیا، زانسته ئه‌ندازیارییه‌كان له چاره‌سه‌ركردنی كێشه كاره‌باییه‌كان.
- دیزاینی كاره‌بای و سه‌رپه‌ریشتیكردنی چه‌ندین پرۆژه‌ی كاره‌بایی جۆراو جۆر (بیناسازی و پیشه‌سازی ).
- كۆنتڕۆڵكردنی شێوازی ئیشكردنی ماتۆری كاره‌بایی.
- دیزاین و جێبه‌جێكردنی ئامێره ئه‌لكترۆنییه‌كانی كاره‌با ( ئینڤێرتر، كۆنڤێرتر ).
- ته‌كنه‌لۆژیاكانی ووزه‌ی نوێبوه‌وه ( ته‌خته‌ی خۆری، تۆرباینی با، تۆرباینی ئاوی، تیوبی خۆری).
- به‌ڕێوه‌بردن و دابه‌شكردنی كاره‌با له ڕێگه‌ی تۆری كاره‌بای زیره‌ك.
- به ئۆتۆماتیكی كردنی پیشه‌سازی به‌رهه‌مهێنان به به‌كار هێنانی سیسته‌می PLC و SCADA.
- سیسته‌می ئۆتۆمبیلی كاره‌بای ( بزوێنه‌ری كاره‌بای، پاتری، بارگه‌گرى زیره‌ك).
