Back

ئامانجى بەشەكە دابین كردنى پسپۆرە لە بوارى میكانیك و دروستكردن بۆ هەردوو كەرتى گشتى و تایبەت لە كوردستان دا. بەشى ئەندازیارى میكانیك و دروستكردن ڕۆڵێكى گرنگى هەیە لە هەرێم و ناوچەكەدا لەبەر ئەوەى تایبەتە بە ئاشـناكردنى دەرچووانى بەش بە تەكنۆلۆجیاى نوێ لە بوارەكانی دروسـتكردن بە ڕێگاى جۆراوجۆر و گەیاندن بە بەكارهێنەر و دامەزراندن و بەگەڕخستنى هەموو ئەو كەرەستە و ئامێر و كەلوپەلە میكانیكانەی كە زۆر بە فراوانی ڕۆژانە بەكاردێن لە ماڵ و بازاڕ و كارگەكان, پاشان چۆنیەتى چاككردنیان لەكاتى بوونى كێشە یان شكان و لەكاركەوتن.

 

تێبینی مێژوویی:
بەشى ئەندازیارى میكانیك (بەرهەم هێنان و گشتى) وەكو یەكەمین بەش لە كۆلێجى تەكنیكى سلێمانى لە ساڵی (٢٠٠٣) دامەزرا. ئەم بەشە سەرەتا بە پسپۆرى ئەندازیارى لكاندن دەستى پێ كرد تا ساڵى خوێندنی(٢٠٠٥-٢٠٠٦) بۆ پێگەیاندنى ئەندازیارى پسپۆر لە بوارى تەكنۆلۆجیاى لكاندن كە بازاڕى كار پێویستى پێ بوو بۆ برەودان بە سێكتەرى نەوت و كارگەكان لە كوردستان دا. لە ساڵى خوێندنی (٢٠٠٦-٢٠٠٧) وە پاش گەشە كردنى پیشەسازى و بونیاد نانى دەیەها كارگەى جۆراو جۆر لە كوردستان دا، خواستى بازاڕى كار ،ئەو كاتەو وە تا ئێستاش بەردەوامە، بریتى بوو لە پێگەیاندنى ئەندازیاری پسپۆر لە بەرهەم هێنان بۆ بەگەڕ خستن و سەرپەرشتى كردنى هێڵەكانى بەرهەم هێنان لە كارگەكان دا.بۆیە پسپۆرى بەشـــەكە گۆڕا بـــۆ ئەندازیارى (بەرهەم هێنان و كانزاكان/ پسپۆرى بەرهەم هێنان). وە جارێكى تر وە بۆ وەڵامدانەوەى خواستى بازاڕى كار و فراوان بوونى پێویستى كۆمەڵگا، لە ساڵى خوێندنی(٢٠١٧-٢٠١٨) ناوى بەشەكە گۆڕا بۆ بەشى ئەندازیارى میكانیك كە دوو پسپۆرى لە خۆ دەگرت: بەرهەمهێنان و گشتى. لەئەنجامى پێشــكەوتنى خێراى تەكنۆلۆجیا و فراوان بوونى خواســتى بازاڕی كار و و داهاتنى میتۆدی نوێى دروسـتكردن هەروەها لە پێناو پێشـخستن و گۆڕانكارى لە بەشەكەدا و پتەوتركردنى پەیوەندی لەگەڵ بازاڕی كار ,جارێكى تر لە ســاڵى (٢٠٢٣) نوێكردنەوە لە بەشەكەدا ئەنجام درا و ناوەكەى گـۆڕا بۆ بەشى (ئەندازیارى میكانیك و دروستكردن) بە مەبەستى پێگەیاندنى ئەندازیارى پسپۆر لە بوارى میكانیك و دروستكردن بۆ پڕكردنەوەى پێداویستى بازاڕى كار وكارگەكان و فەرمانگە و دامەزراوە حكومیەكانى ناوچەكەو هەرێم.

هەلی كاركردن:

دەرچووانى پسپۆڕی ئەندازیارى میكانیك و دروستكردن شارەزا دەبن بەگشت هەنگاوەكانى ڕێگاكانى دروستكردنى ئاسایى و سەردەمیانەى وەك CNC و 3D Printing, ڵەگەل دیزاین بە بەكارهێنانى سۆفتوێری تایبەت، هەروەها ئاشنا بوون بە بەكارهێنانى كانزاكان و كەرەستەى وەك Composite materials تا دەگاتە ئیشپێكردن و چاككردنەوە. لەبەرئەوە دەرچووان دەتوانن هەڵبسن بە كارى جۆراو جۆر لە كارگە و فەرمانگە و دامەزراوە حكومی و نا حكومیەكانى ناوچەكەو هەرێم, سەرەرای تواناى دامەزراندن و بەرێوەبردنى بزنسى تایبەت بەخۆیان. بێجگە لەوانە دەرچووى ئەم بەشە شارەزا دەبێت لە پرۆسەى كۆنترۆڵى جۆرى، خەملاَندنى تێچووى بەرهەم، بەشدارى كردن لە كاروبارى كارگێرى و سەرپەرشتى كردنى بەشەكانى میكانیك و بەگەڕخستنى ئامێرە میكانیكیە جیاوازەكان لە فەرمانگە و كارگە جیاجیاكان دا، ئەمەش سەرەڕاى تواناى چاككردن (صیانە) ى ئامێرە جیاجیاكان و ئۆتۆمبیل و كۆنترۆڵ كردنى ئیشەكانیان.

 

ئەنجومەنی بەش
ناوی سیانی نازناوی زانستی پلە لە ئەنجومەن
د.ياسين مصطفى احمد
پرۆفیسۆری یاریدەدەر
سەرۆکی ئەنجوومەن
یاد فاروق طاهر
مامۆستای یاریدەدەر
بریاردەری ئەنجوومەن
د.سەركەوت روستم حسن
پرۆفیسۆر
ئەندام
د.رزگار محمد عبدالرحمن
پرۆفیسۆری یاریدەدەر
ئەندام
د.حميد دويج لفتە
پرۆفیسۆری یاریدەدەر
ئەندام
عمر صالح محمود
مامۆستا
ئەندام
نصرت كريم مراد
مامۆستا
ئەندام

پەیوەندی