بەشی ئەندازیاری پلانسازی شار
پێشەکی
کۆلێجی تەکنیکی سلێمانی لە ساڵی (2003-2004) دامەزراوە، کە سەر بە دەستەی خوێندنی تەکنیکی لە سلێمانییە، کە دواتر بو بە یەکێک لە کۆلیجە سەرەکیەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، لە ساڵی (2004-2005) دەرگای وەرگرتن بە ڕووی خوێندکاراندا لە بەشی ئەندازیاری پلانسازی شار کرایەوە، ئێستا پترلە 600 خوێندکاری پێگەیاندووە و دەرچواندووە ، کە بە خۆشحاڵییەوە لە ئێستادا ئەو ئەندازیارە پلانسازانە لە دام و دەزگا جیاجیاکانی حکومەت و کۆمپانیا تایبەتەکان و کەرتی تایبەتدا کار دەکەن، کە مایەی دڵخۆشییە ئەو خوێندکارانەی خوێندنیان تەواو کردوە تا ئێستاش پەیوەندی پتەویان هەیە لەگەڵ کۆلێجدا و بەشێکی تری ئەو خوێندکارانە بەردەوامن لە خوێندنی باڵا لە بەشدا وەکو خوێندکاری ماستەر، هەروەها بەشەکەمان بەردەوامە لە ڕاوێژکردن بۆ ئەو خوێندکارانەی کە بە نیازن لە دەرەوەی ووڵات خوێندنی ماستەر و دکتۆرا تەواو بکەن.
ئەوەی شایانی باسە، خوێندنی ئەندازیاری پلانسازی شار پێویستی بە بەرچاوڕوونییەکی بەرفراوان هەیە، کە بەندە بە کۆمەڵێک زانستی جۆرا و جۆری وەک زانستی ئەندازیاری، کۆمەڵایەتی، ئابووری و ژینگەیی، هەروەها پێویستی بە شارەزایی و کارامەیی هەیە لە تەکنەلۆژیا هاوچەرخەکان و بەکارهێنانی ئامێرە نوێیەکان و بەرنامەسازی کۆمپیوتەری، لەبەر ئەم هۆکارانە، بەشی ئەندازیاری پلانسازی بەردەوام لە پەیوەندی دروست کردندا بووە لەگەڵ لایەنە پەیوەندی دارەکانی پەیوەست بەو بوارانەی لە سەرەوە باس کران، ئەمەش بە مەبەستی بەرەو پێشخستنی مەنهەجی خوێندن لە بەشەکەدا، بۆ خۆ گونجاندن لە گەڵ پێداویستی کۆمەڵگای نوێ و ئەو شۆڕشە تەکنەلۆژییەی مرۆڤایەتی گرتۆتەوە کە لە سەرەتای سەدەی بیست و یەکەوە دەستی پێ کردوە و تا ئێستاش بەردەوامە .
بەشی ئەندازیاری پلانسازی شار بە هەموو ئەو ستافەی لە بەردەستە لە مامۆستایان و کارمەندانی و بە هاوکاری بەشە هاوشێوەکانی لە زانکۆحکومی و ئەهلی یەکاندا لە هەوڵی پێشەنگی و سەرکەوتنی بەردەوامدایە لە بوارە جیاوازەکانی ئەندازیاری پلانسازی شاردا، هەوڵ دەدات بۆبەدەستهێنای ژینگەیەکی فێرکاری دروست و تایبەت بۆدەرچواندن و پێگەیاندنی نەوەیەکی نوێ لە ئەندازیارانی پلانسازو شارساز کە توانا و لێهاتووییان گونجاو بێت لەگەڵ پێداویستی ئەمڕۆی کار و بازاڕ و بیرکرنەوەی کۆمەڵگا، هەروەها بەشەکەمان هەوڵی دەوڵەمەند کردنی فەرمانگا حکومی و کۆمپانیا تایبەتەکان و کەرتی تایبەت ئەدات بە پێشکەشکردنی ئەندازیارێک کە شارەزایی باشی هەبێت لە دانانی بەردی بناغەی بەرنامەرێژی و پلانسازی راست و دروست بۆ سەرکەوتنی پرۆژەکانی گەشەسەندن و بنیاتنان وژێرخانی ئابووری شاروبنیاتنانی شاری سەردەمیانە و تەواو لە ڕووی پێداویستی سەردەمەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بۆ پارێزگاری لە ژینگەیەکی پاک و بەردەوام و پاراستنی ئەو کەلتور و کەلەپورو مێژووەی کە کوردستانی پێ ناسراوە بە تایبەتی و هەموو ئێراقی پێ ناسراوە بە گشتی.
بە هۆی گەشەی خێرای شار و هەرێمەکان بە گشتی و زیاد بوونی ژمارەی دانیشتووان بە تایبەتی، لە ئێستادا پێداویستی زۆر هەیە بۆ پسپۆری ئەندازیاری پلانساز و شارساز بۆ بەڕێوەبردنی ئەو گۆڕانکاریانەی ڕوو دەدات لە شارەکاندا، هەر وەک پیشە جیاوازەکانی تری ناو کۆمەڵگا لە پیشەییەکان، تەکنیکییەکان ، تەلارساز، ڕووپێو، ئابووریناس، سیاسی، زانا و ژینگە پارێزەکان و هتد.. ، ئەندازیاری پلانسازیش ڕۆڵێکی سەرەکی و دیار و بەرچاویان هەیە لە بنیاتنان و پێشخستنی شارەکانماندا.
لە ئێستادا تا دێت داواکاری بۆ پسپۆری ئەندازیاری پلانسازی شار لە ووڵاتە پێشکەوتووەکان و ووڵاتە تازە پێگەیشتووەکانیشدا لە هەڵکشاندایە و ئاسۆی پیشەی ئەندازیاری پلانساز لە بواری شارسازیدا لە برەوی بەردەوامدایە.
- کورتەیەک لەسەر بەش
بەشی ئەندازیاری پلانسازی شار (شارسازی) لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەوە پێناسە دەکرێت کە تایبەتمەندیەکی پیشەییە کە شێوازێکی بەرنامە بۆ داڕێژراو و سیستەماتیک و زانستی و ئاکاریی پیشەیی و کۆمەڵایەتی پەیڕەو دەکات بە سوود وەرگرتن لە تەکنەلۆژیای نوێ و نوێگەری بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و لابردنی لەمپەرەکانی بەردەم پارێزگاری لە سروشت و بنیاتنانی ژینگەی سروشتی و دەستکرد.
ئەندازیاری شارسازی تێروانینی کورت مەودا و درێژ مەودای هەیە وە پشت دەبەستێت بە داتا و زانیاری کۆکراوە لە بوارە جیاوازەکانی ژیانی شار و شیکردنەوەی سیستەماتیکی ئەنجام دەدات وەک هۆکارێک بۆ باشکردنی جۆرایەتی ژیان وە بەدەستهینانی ژینگەیەکی تەندروست.
- کورتەیەکى مێژووى لەسەر بەش
ئەم بەشە لە سالی (2004-2005) دامەزراوە بە ناوی ئەندازیاری پلانسازی شار، یەکێکە لە بەشە سەرەکیەکانی کۆلیجی تەکنیکی ئەندازیاری لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی – کەمپی چوارچرا، کە دەکەوێتە گەڕەکی چوارچرا لە شاری سلێمانی لە هەرێمی كوردستانی ئێراق.
- ناوو ناونیشانی تەواو و ماوەی خوێندن لەم بەشەدا و ئەو بڕوا نامەیەی لەم بەشەدا بەدەست دێت.
بەشی ئەندازیاری شارسازی سەر بە کۆلیژی تەکنیکی ئەندازیاری لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلیمانی کە دەکەوێتە کەمپسی چوارچرا لە گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق کە خوێندن لەم بەشە چوار سالە وە دەرچووی ئەم بەشە دەبێتە خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بواری ئەندازیاری پلانسازی شار(شارسازی).
- ئامانجى کردنەوەى بەش
- هاندانی خوێندکاران لەسەر بەشداری کردن لە پڕۆژە جیاجیاکانی بواری پلانسازی شارلە ماوەی خوێندنی زانکۆییدا بۆ زیاتر ئاشنا بوون بە بوارەکەی خۆیان.
- بەشەکەمان هەوڵی ئامادەکردنی ئەندازیار دەدات لە ڕووی هزری وزانستی و هونەرییەوە بۆ تێگەشتن لە پێداویستی تاکە جیا جیاکانی کۆمەڵگا لە بوارە جیاوازەکانی شارسازیدا و بەرنامەرێژی بکات بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەی پێویست و گونجاو بۆ کێشەکانی شار بۆ دروست کردنی ژینگەیەکی تەندروست بۆهاووڵاتیان.
- هەوڵی بەردەوام دەدرێت لە لایەن بەشەکەمانەوە بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی زانستی خوێندکارە دەرچووەکان لە بوارە جیاوازەکانی پلانسازی و شارسازی و بنیاتنان هاوتەریب لەگەڵ گەشەسەندنی زانستدا .
- جەخت کردنەوە لەسەر هەڵسوکەوت کردنێکی بەرپرسیارانە و پڕۆفیشناڵانە و پیادەکردنی یاسا و ڕێسا تایبەتەکانی بواری شارسازی وە ڕێزگرتن لەو ستناداردانەی دانراوە بۆ پلانسازی شار و دیزاین کردنی.
- هەوڵدان بۆ هاریکاری و ئەنجامدانی ڕێکەوتن و ئاڵوگۆڕی زانستی لە نێوان بەشەکەمان و بەشەهاوشێوەکان لە زانکۆ هەرێمی و نێودەوڵەتیەکان لە نێوان خوێندکاران و مامۆستایاندا.
- هەوڵدان بۆ برەودان بە هاریکاری لە نێوان بەشەکەمان و داموودەزگا جۆرا و جۆرەکانی بواری کار لە نێو کۆمەڵگا لە ڕێگای ئەنجامدانی سیمینارو وۆرک شۆپ بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی خوێندکاران کە ڕۆڵی دەبێت لە بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی ئەندازیاران لە داهاتوودا کە هاووشان دەبێت لەگەڵ پێداویستی بازاری کار کە بەردەوام لەگۆڕانکاریدایە.
- کارکردن لە سەر باشترکردنی پڕۆسەی خوێندن لەسەر بنەمای ئامانجە بابەتییەکان کە هەمیشە لە گۆڕانکاریدایە بەرەو باشتر.
- پێگەیاندنی ئەندازیاری شارسازی بۆ بوارە جیاوازەکانی شارسازی وەکو شیکردنەوەی پلانسازی روبەرێکی شاری، پلانسازی بۆ ڕوبەرێکی شاری، پلانی ژینگەیی، پلانی ناوچەی پیشەسازی، پلانی پارێزگاری شوێنەوارە میژوویەکان، گەشەسەندنی ناوچە کۆن و مێژوویەکان، دیزاینی شار، پلانسازی هاتووچۆی شار، پلانسازی بۆ دام و دەزگا و خزمەتگوزاریە گشتی یەکان، پلانسازی ژێرخانی شار، پلانسازی گەشەسەندنی ئابووری، پلانسازی کۆمەڵایەتی، بۆ ڕێکخستنێکی باشتری شار بە شێوەیەکی گشتی و شارەکانی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی، لە ڕێی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی زانستی وە دانانی پڕۆگرام بۆ گەشەسەندی شارەکان لە کاتێکدا شارەکان ڕۆژ لە دوای رۆژ لە گەورەبووندان وە ژمارەی دانیشتوانیش لە زۆربوندان وا تا دێت ژیانی شار ئاڵۆز تر دەبێت.
لە بەر ئەم هۆکارانەی ئاماژەی پێدرا گرنگی بوونی شارسازی بۆ ڕێکخستنی شارەکان بۆتە ڕاستیەکی چەسپاو و حاشا هەڵنەگر.
- گرنگى بەش لە بازاردا:
هەروەک چۆن ئەندازیاری پلانسازی(شارسازی) دەرچوو لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەتوانن ڕۆڵی خۆیان بگێرن لە هەموو داموو دەزگا خۆجێیی و حکومیەکاندا و کاری خۆیان بکەن، بە هەمان شێوە دەتوانن هەموو جۆرە بەرپرسیارێتی یەک بگرنە ئەستۆچ لە داموو دەزگا حکومیەکان یان لە ڕێکخراوە جیاوزەکانی تری نێو کۆمەڵگا، کۆمپانیاکانی جێبەجێکاری خانووبەرە، هەروەها کارکردن وەک ڕاوێژکار لەگەڵ هاوکارە ئەندازیارەکانی تریان وەک تەلارساز و شارستانی لە بوارە جیاوازەکانی تەلارسازی و رووپێوکردن و هتد… .
بەهۆی سروشتی فرە تایبەتمەندی لە پڕۆگرامی بەشەکەمان و ئەو ڕۆڵە گرنگەی ئەندازیاری پلانساز هەیەتی لە بوارە جیاوازەکان دا، دەرچوەکانمان ئەتوانن کاری جۆراو جۆر لە شوێنی جیاواز ئەنجام بدەن لە ڕێی پیشەکەیانەوە.
- گرنگى بەش لە نێو گۆمەڵگەدا:
بەشێوەیەکی سانا شارسازی واتە هونەری گۆڕینی فەزا بۆ شوێن، شارساز یان پلانەر، هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی کاری دیزاین و ڕێگە خۆشکردن و ئاسانکاری بۆئەنجامدان و فەراهەم کردنی نشینگەی گونجاو(شوێنی نیشتەجێ) بۆهاوڵاتیان لە هەر یەک لە شارۆچکە و شارە گەورەکاندا.
لە کاتێکدا كۆمەڵگا شاریەکان بە بەردەوام لە بەرەوپێشچون و فراوانبووندان لە ڕێی گەشەسەندنی بەردەوام و زیاد بوونی ژمارەی دانیشتوان، گەشەسەندنی ئەم شارانە پێویستی بە کۆنترۆڵ هەیە لە ڕێی ئەنجامدانی جۆرە جیاوازەکانی پرۆسەی شارسازی و بەرنامەرێژی بەردەوام وەک ماستەر پلان، پلانی گەشەسەندن و دیتەیڵ پلان و هتد… .
ئەندازیاری شارساز یان پلانەرئەتوانێت هاریکارێکی باش بیت بۆ ئاراستەکردنی گەشەسەندنی شارەکان لە ڕێگەی ئامادەکردنی پلان و دیزاینی گونجاو لە ڕووی کۆمەڵایەتی – ئابووری و هەروەها فیزیکی(سترەکچەر) بۆ شارەکان، بەشێوەیەک کە ئەم پلانانە رەنگدانەوە و وەڵامدەرەوەی پێداویستیەکانی دانیشتوان بن، و ببنە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی جۆرایەتی ژیانی خەلک، پارێزگاریکرن لە ژینگەی سرووشتی و فیزیکی و هەروەها ببنە هۆی هاندانی گەشەسەندنی ئابووری لە شارەکاندا.
لەبەر ئەوەی تاکە بەشی ئەندازیاری تایبەتمەندین بەبواری شارسازی لە هەرێمی کوردستان، بۆیە ئەرکمان پێگەیاندنی پێشەنگە لە کادر و شارەزا لە بواری خوێندی پلانسازی و شارسازی پڕۆفیشناڵدا لە ڕێگەی فێرکردنی کردەیی کە ڕەنگدانەوەی کۆمەڵگا بێت، هەروەها هاندانی داهێنانی بەردەوام لە پراکتیزە کردنی پرۆسەی بەرنامەرێژیدا.
بۆ بەجێگەیاندنی ئەم ئەرکانەش ئەم خاڵانە پەیڕەو دەکەین:
- پێگەیاندنی پێشەنگ لەبواری دیزاین کردن و بنیاتنانی شوێنی نیشتەجێی نوێ.
- گرتنەبەری شێوازێکی ئەزموونی بۆ خوێندنی شارسازی بە جۆرێک کە تێگەیشتن لێی لە گۆشەنیگای جیهانی و فرەکەلتورییەوەبێت.
- بنیاتنانی پەیوەندییەکی پێشەنگانە لەگەڵ شارەزایانی بواری شارسازی بۆ ئاگاداربون لە چالاکییە زانستییەکانمان بە شێوەیەکی بەردەوام و بەکارهێنانی ئەنجامی لێکۆلینەوەکانمان بۆ گێڕانی رۆڵی کاریگەریان لەسەر پرۆسەی شارسازی شارەکان.
- بواری کاری دەرچوانی بەشی ئەندازیاری پلانسازی شار(ئەندازیارانی پلانسازی شار – شارسازی)
بواری کاری پلانەر یان ئەندازیاری پلانسازى شار بوارێکی فراوانە کە کۆمەڵێک بوار لە خۆی دەگرێت:
كۆكردنهوهی داتا و ئهنجامدانی شیكاری زانستی بۆ بهرنامهرێژیی بۆ پرۆژه جۆراوجۆرهكانی:
- دام و دهزگا و خزمهتگوزارییهگشتییهكان (Utilities & Public Services)
- بنیاتنانی ژێرخانی شار (Infrastructure)
- هاتووچۆی شار (Transportation)- هتد.
- كۆكردنهوهی داتا و ئهنجامدانی شیكاری زانستی بۆ بهرنامهرێژیی له بوارهكانى:
- كۆمهڵایهتی ( Social)
- گهشهسهندنی ئابووری) (Economic Development
- بوژاندنهوه و نوێكردنهوهی ناوچه كۆن و كهلهپورییهكان
- (Renovation & Regeneration of Ancient and Heritage Areas)
- ژینگهی شار (Environment)
- گهشت و گوزار (Tourism)
- بهكارهێنانى زهوى (Land use) – هتد.
- ئهنجامدانی ماستهر پلان بۆ ههر ناوچهیهكی شاری (Master Plan).
- ئهنجامدانی دیتهیڵ پلان بۆ ههر ناوچهیهكی شاری (Urban Detail Plan).
- ئهنجامدانی پلانی گهشهسهندن بۆ ههر ناوچهیهكی شاری(Urban Development Planning)
- ئهنجامدانی بهرنامهڕێژیی و دیزاین بۆ ههر ناوچهیهكی شاری (Urban Planning & Design for Urban Area).
- ئامادهكردنی سێتى نهخشهى سایت پلان(Site Plan Set) بۆ پڕۆژهكانى لای خوارهوه:
- پڕۆژهی بازرگانی (Commercial)
- بهكارهێنانی تێكهڵ (Mixed Use)
- پڕۆژهكانى نیشتهجێبوون (Residential)
- پڕۆژهكانى بواری بوژاندنهوه و نوێكردنهوهی ناوچه كۆن و كهلهپورییهكان
- (Renovation & Regeneration of Ancient and Heritage Areas)
- پڕۆژهى باخ و ناوچه سهوزاییهكان (Park & Green Areas)
- پڕۆژهكانی تایبهت به دیمهنه سروشتیهكانی شار (Landscapes)
- پڕۆژهى شوێنی وهستانی ئۆتۆمۆبێل (Car Parking)
- پڕۆژهكانی كات بهسهربردن (Recreation Area)
- یاریگاكان (Play Yards)
- پڕۆژهپیشهسازییهكان (Industrial)
- پڕۆژه گهشتیارییهكان (Tourism)
- پڕۆژه كشتوكاڵییهكان (Agricultural)
- هاتووچۆ و ڕێگاوبان (Transportation) و هتد…
- ئەنجامدانی ڕاپۆرت بۆ هەر پڕۆژەیەك لەوانەی لە خاڵی (خ)دا ئاماژەی پێدراوە،كە هەر يەك لەم بوارانە لە خۆى دەگرێت كە بريتين لە:
- ئامادەكردنی ڕاپۆرت لە سەر جێكەوت و كاريگەری ژينگەیی پڕۆژەكان لە سەر دەور و بەر . (Environmental Impact Assessment Report) (EIA)
- ئامادەكردنی ڕاپۆرت لە سەر جێكەوت و كاريگەری پڕۆژەكان لەسەر سيستەمي هاتوچۆ.
(TIA) (Transportation Impact Assessment Report)
- ئامادەكردنی ڕاپۆرت لە سەر جێكەوت و كاريگەری ئابووری پڕۆژەكان
(Economic Impact Assessment Report)
- سەرپەرشتی كردنى هەموو ئەو پڕۆژانەى كە لە خاڵەكانى پێشوودا ئاماژەى پێدراوە.
- خوێندکار کە دەردەچێت چ ناونیشانێک وەردەگرێت ؟
دەرچوانی ئەم بەشە دەبنە هەڵگری نازناوی ئەندازیاری پلانسازی شاریان هەیە.
- ئەو خوێندکارەی بییەوێت لەم بەشە وەربگیرێت دەبێت قۆناغی ئامادەیی بەشی زانستی تەواو کردبێت و کۆنمرەی لە سەروو ٨٥ نمرەوە بێت، یاخوود یەکێک بێت لە یەکەمەکانی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆم لە یەکێک لە بەشە ئەندازەییەکان.
- ناوى سیانى ستافى ئەکادیمى بەش بە زمانى ئینگلیزى ( تەنها میلاک و هەڵگرانى نازناوى زانستى یان هەڵگرانى بروانامەى دبلۆمى باڵا یان ماستەر یان دکتۆرا)

ئەوەی شایەنی باسە ئەوەیە کە خوێندنی ئەندازیاری پلاندانانی شارەکان پێویستی بە ڕوونکردنەوەیەکی بەرفراوان هەیە، و پەیوەستە بە کۆمەڵێک زانست و جۆرەکانی وەک ئەندازیاری و زانستی کۆمەڵایەتی و ئابووری و ژینگەیی و هەروەها شارەزایی و لێهاتوویی لە تەکنەلۆجیای مۆدێرن، بەکارهێنانەکەی لە ئامێرە نوێیەکان و بەرنامەسازی کۆمپیوتەر. هەر لەبەر ئەم هۆکارانە بەشی ئەندازیاری پلاندانان بەردەوام بووە لە دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەو بوارانەی کە لە سەرەوە باسکراون. ئەمەش بە مەبەستی باشترکردنی پرۆگرامی خوێندنە لە بەشەکەدا. وە بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ پێداویستییەکانی کۆمەڵگەی نوێ و شۆڕشی تەکنەلۆژیی مرۆڤایەتی کە لە سەرەتای سەدەی بیست و یەکەمەوە دەستی پێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە.
ئەرک:
بەشی ئەندازیاری پلاندانانی شار بە هەموو ئەو ستافەی بەردەستە لە مامۆستایان و فەرمانبەران و بەهاوکاری بەشە هاوشێوەکان لە زانکۆ حکومی و ئەهلیەکان هەوڵی سەرکردایەتیکردن و سەرکەوتنی بەردەوام دەدات لە بوارە جیاوازەکانی ئەندازیاری پلاندانانی شار
بەڕێوەبەرایەتیەکە هەوڵ دەدات کەشێکی پەروەردەی دروست و تایبەت بەدەستبهێنێت بۆ پەرەپێدانی نەوەی نوێ لە پلانداڕێژەر و ئەندازیاری شار کە لێهاتوویی و لێهاتووییەکانیان لەگەڵ پێداویستییەکانی ئەمڕۆی کار و بازاڕ و بیرکردنەوەی کۆمەڵگادا بگونجێت.هەروەها بەشەکەمان هەوڵ دەدات بۆ دەوڵەمەندکردنی فەرمانگە حکومیەکان و کەرتی تایبەت لەڕێگەی دابینکردنی ئەزموونی باش بۆ ئەندازیاران لە دانانی بەردی بناغەی پلاندانانی دروست بۆ سەرکەوتنی پڕۆژەکانی گەشەپێدان لەڕێگەی بنیاتنانی ژێرخانی ئابووری شارە مۆدێرن و تەواوەکان لەڕووی پێداویستیە سەردەمییەکانەوە، وەک هەروەها پاراستنی ژینگەیەکی پاک و بەردەوام و پاراستنی ئەو کولتوور و میرات و مێژووەی کە کوردستان پێی ناسراوە بە تایبەتی و هەموو عێراق.
گرنگی بەشەکە لە بازاڕدا:
هەروەک چۆن ئەندازیارانی پلاندانانی شار کە دەرچووی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەتوانن ڕۆڵی خۆیان لە سەرجەم دامودەزگا ناوخۆیی و حکومییەکاندا بگێڕن و کارەکانی خۆیان ئەنجام بدەن، بە هەمان شێوەش دەتوانن هەموو جۆرە بەرپرسیارێتییەک بەرامبەر یەکتر هەڵبگرن. کۆمۆنەکان یان ڕێکخراوەکانی تری ناو کۆمەڵگا، کۆمپانیاکانی جێبەجێکاری خانووبەرە، هەروەها کارکردن وەک ڕاوێژکار لەگەڵ هاوبەشە ئەندازیارییەکانی تر وەک تەلارساز و شارستانیەتەکان لە بوارە جیاوازەکانی تەلارسازی و ڕووپێوی و هتد.
بەهۆی فرە تایبەتمەندی پرۆگرامی بەشەکەمان و ئەو ڕۆڵە گرنگەی ئەندازیارانی پلاندانان لە بوارە جیاوازەکاندا دەیگێڕن، دەرچووانمان دەتوانن لە ڕێگەی پیشەکەیانەوە چەندین کاری جۆراوجۆر لە شوێنی جیاوازدا ئەنجام بدەن