Back

به‌شى ئه‌ندازیارى گه‌یاندن سه‌ر به‌ کۆلێجى ته‌کنیکى ئه‌ندازیاریه‌ له‌ زانکۆى پولیته‌کنیکى سلێمانى، له‌ ساڵى خوێندنى 2005-2006 دامه‌زراوه‌. له ‌سه‌ره‌تادا ئه‌م به‌شه‌ به‌ ناوى (به‌شى ئه‌ندازیارى په‌یوه‌ندییه‌کان) دامه‌زرا و پاشان، ناوی بەشەکە گۆڕدرا بۆ (به‌شى ئه‌ندازیارى گه‌یاندن)، له‌ سەرەتای دامەزراندنیدا لە بیناکانى په‌یمانگاى ته‌کنیکى سلێمانى ده‌وام ده‌کرا و له ‌ساڵى خوێندنى 2007-2008 ئه‌م به‌شه‌ گواسترایه‌وه‌ بۆ که‌مپى کۆلێجه‌ ته‌کنیکیه‌کانى سلێمانى لە چوارچرا. یه‌که‌م خوولی ده‌رچووانى خوێندکارانى به‌شى ئه‌ندازیارى گه‌یاندن له‌ ساڵى خوێندنى 2008-2009 بوو کە 25 خوێندکار بوون و بڕوانامه‌ى به‌کالۆریۆسیان پێ به‌خشرا. خوێندنى ماسته‌ر لە بەشی ئەندازیاری گەیاندن له‌ ساڵى خوێندنى (2014-2015) کراوه‌ته‌وه‌ و تا ئێستا (10) خوێندکار بڕوانامه‌ى ماسته‌ریان به‌ده‌ستهێناوه‌ و خوێندنی دکتؤرا لە ساڵی خوێندنی (2020-2021) کراوه‌ته‌وه‌ و  (5) خوێندکاری دکتۆرا له‌ قۆناغە کۆتاییەکانی وەرگرتنی بڕوانامەی دکتۆران.

ئامانجى کردنه‌وه‌ى به‌ش.

ئامانج له‌ کردنه‌وه‌ى ئه‌م به‌شه‌ بۆ پێگه‌یاندنى ئه‌ندازیارى پسپۆڕە له‌ بوارى ئه‌ندازیارى گه‌یاندن، که‌ بتوانێت مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ نوێترین ته‌کنه‌لۆژیاى بوارى ئه‌ندازیارى گه‌یاندن بکات و له‌و کۆمپانیایانه‌ کار بکات که‌ پسپۆڕن له‌و بواره‌دا.

 

ئەو کارانەی خوێندکارانی دەرچووی ئەم بەشە دەتوانن بیکەن.

به‌شێکى زۆرى ده‌رچووانى به‌شى ئه‌ندازیارى گه‌یاندن، له‌ کۆمپانیاکانى مۆبایل و ئينته‌رنێت و ته‌نانه‌ت کۆمپانیاکانى بوارى ئای تی وتۆڕەکان (نێتوه‌رکینگ) دامه‌زراون و کار دەکەن

ناونیشانى دەرچووی ئەم بەشە.

ئه‌و خوێندکارانه‌ى که‌ خوێندن ته‌واو ده‌که‌ن، بڕوانامه‌ی بەکالۆریۆس وه‌رده‌گرن لە بواری زانستی ئەندازیاری گەیاندن و ده‌توانن ببن به‌ ئه‌ندام له‌ یه‌کێتى ئه‌ندازیارانى کوردستان

جۆرى سیستمى وەرگرتن.

  • سیستمى زانکۆلاین 
  •  سیستمى پارالێل
  • سیستمى پۆلیتەکنیک 

مەرجى وەرگرتن.

  • خوێندکار دەرچووى بەشى زانستى بێت لە خوێندنی ئامادەیی
  • دەرچووى بەشى گەیاندن و ئەلیکترۆنی پەیمانگاکان بێت

سیستمى پارالێل؛ بۆ بەشى ئەندازیاری گەیاندن ساڵانە 3000000 سێ ملیۆن دینارە، بەڵام وەزارتى خوێندنى باڵا ساڵانە داشکاندن دەکات. بۆ نموونە ساڵى خوێندنى 2022 – 2023 لە 45% داشکاندنى کردبوو. ئه‌و خوێندکارانه‌ى که‌ باکگراوندیان له‌ ماتماتیک و فیزیا و له‌ زمانى ئینگلیزى باشبێت، باشتر له‌ وانه‌کان تێده‌گه‌ن و گرنگیشه‌ که‌ ویست و ئاره‌زووى له‌م پسپۆڕییه‌دا هه‌بێت.

خوێندن له‌م به‌شه‌ چوار ساڵه‌ و بە زمانی ئینگلیزییە.

پەیوەندی