Back

پلاندانان و ئامادەکردنى خول بۆ مامۆستا و کارمەندانى سەربەسەرۆکایەتى زانکۆ و سەرجەم کۆلێج و پەیمانگا تەکنیکییەکان کە سەر بە زانکۆن, هەروەها دەست نیشانکردنى ڕاهێنەر بۆ ئەنجامدانى خولەکان.
ئامانجەکان :
بەهێز کردنى تواناى مامۆستایان و فەرمانبەران و سەرپەرشتیارانى کار لە ڕێگەى کردنەوەی وۆرک شۆپ و سازدانى خول دەربارەى هەموو ئەو کار و کێشانەى کە لە پیشەکەیاندا دێتەڕێیان و بۆ برەودان بە کارەکانى زانکۆ.
ئەركەكانى ڕاهێنان و پەرەپێدانى تواناکان:
١- لێکۆڵینەوە لە پێویستى کارمەندان و مامۆستایان بۆ ڕاهێنان.
٢- دياريكردنی پلانێکى گونجاو بۆ پیادەکردنى خولەکان.
٣- ئامادەكردن و چاپکردنى نوسراو.
٤- دروستكردن و پتەوکردنى پەیوەندى لەسەر ئاستى زانکۆ و دەرەوەى زانکۆ هەموو ئەو دەزگاو ڕێکخراوانەى تایبەتمەندن بە کارى ڕاهێنان.
٥- دانانى پڕۆگرامێکى تایبەت بە بەشداربوانى خولەکان.
٦- دۆزینەوە و دەسنیشانکردنى ڕاهێنەر.
٧- دابينكردنى هۆڵ و سەرجەم کەرەستە و پێداویستى خولەکان.
٨- دروستكردنى بڕوانامەى تایبەت بە خولەکان.
٩- پشكەشكردنى ڕاپۆرتى کۆتایى خولەکان.
١٠- ئەرشيفكردنى بەرايى خولەكان.