Back

دەربارەی بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندن و چالاکییەکان:
بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندن و چالاکییەکان یەکێکە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، لە ڕووی پەیکەری کارگێڕییەوە کارەکانی راستەوخۆ پەیوەستە بە سەرۆکی زانکۆوە.
لەگەل دامەزراندنی دەستەی خویندنی تەکنیکی لە شاری سلێمانی ئەم بەرێوەبەرایەتییە دامەزراوە، پاش دەرچوونی فەرمانی بوون بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی؛ بە هەمان شێوە کارەکانی پەیوەستکراوەتەوە بە سەرۆکی زانکۆوە.
بۆ راپەراندنی چالاکییە رۆشنبیرییەکان لەگەڵ دەرەوەی زانکۆ؛ (هۆبەی سەنتەری ڕۆشنبیری) لە ساڵی 2017 دا خراوەتە ناو پەیکەری نوێی ئەم بەرێوەبەراییتیە و ژمارەیەک فەرمانبەری بۆ تەرخانکراوە.
ئەرکەکانی بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندن و چالاکییەکان:
ئەرکی ئەم بەرێوەبەرایەتییە پەیوەستە بەچالاکی و کارە میدیاییەکانی تەواوی کۆلێج و پەیمانگەکان و بەرێوەبەرایەتی و سێنتەرەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ؛ نوێنەرایەتی زانکۆ دەکات لەو چالاکییانەی سروشتێکی میدیای هەیە لەگەڵ دەرەوەی زانکۆدا.
کارەکانی بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندن و چالاکییەکان:
1- بڵاوکردنەوەی هەواڵ و چالاکییەکانی زانکۆ و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکان و سێنتەرەکانی سەر بەزانکۆ لەڕێگەی هەواڵ و ڕاپۆرت و وێنەو ڤیدیۆوە؛ لەوانە (هەواڵ و چالاکییەگشتییەکان و خولەکانی بەهێزکردن و راهێنان و زانیاری تایبەت بە زانکۆ و بەهرەو چالاکییەکانی خوێندکاران و ئاگاداری ورێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا).
2-بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیکردنی (سایتی زانکۆ ، پەیجی فەیسبووک ، انستاگرام ، یوتیوب ، ئێکس ، لینکدئین) .
3- ڕێکخستنى چالاکییەکان و سەرپەرشتی کردنی بۆنەکان.
4- چالاکییە زانستییەکانی مامۆستایان و خوێندکارانى زانکۆ ڕوماڵ و بڵاودەکاتەوە.
5-سەرپەرشتی سەرجەم کۆنفرانس و وۆرکشۆپ سیمینارو ڤیستیڤاڵە جۆراوجۆرەکانی زانکۆ دەکات.
6-لە یاد و بۆنە نەتەوەیی ونیشتیمانییەکاندا ،ڕوماڵی ئەو چالاکییانە دەکرێت کە زانکۆ بەشداری تیادا دەکات.
7-بەپێی پێویست خولی بەهێزکردن بۆ فەرمانبەرانی هۆبەکانی ڕاگەیاندنی کۆلیج و پەیمانگەکان زانکۆ دەکاتەوە.