Back

كاتی راگەیاندنی ریزبەندی نیشتمانی زانكۆكان دیاریكرا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند لەئێستادا لیژنەی باڵای ریزبەندی نیشتمانی زانكۆكان بەردەوامە لەكارەكانی و بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی ئۆكتۆبەری ئەمساڵدا ریزبەندییەكە رابگەیەندرێت. د.ئامانج سەعید راوێژكاری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند: ریزبەندی نیشتمانی زانكۆكان یەكێكە لە پڕۆژە گرنگ و كاریگەرییەكانی وەزارەتەكەمان، چونكە جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژەیە لەماوەی رابردوودا كاریگەری زۆری خستۆتە سەر پێشكەوتنی زانكۆكان و ئاشناكردنی زانكۆكان بەكۆمەڵێك بەهای نوێ، وتیشی: لەئێستادا لیژنەی باڵای ڕیزبەندی نیشتمانی زانكۆكان بەردەوامە لە كارەكانی و بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی ئۆكتۆبەری ئەمساڵدا بۆ جاری سێیەم رایبگەێنین. سەبارەت بە دەسكەوتەكانی رێزبەندی نیشتمانی زانكۆكان د.ئامانج سەعید ڕایگەیاند: پرۆسەی ڕیزبەندی زانكۆكان پشت بە (٧) پێوەری سەرەكی و (٤٧) پێوەری لاوەكی دەبەستێت، وتیشی جێبەجێكردنی رێزبەندی نیشتمانی زانكۆكان گۆڕانكاری زۆر گرنگی لەگەڵ خۆی هێنا، كەلتوری كێبڕكێی زانستی تۆخكردەوە، پێوەر و ستاندارد و كەلتوری نوێی هێنایە ناو ئەزمونی ئەكادیمیای كوردستان، هەربۆیە بەپێیی داتابێسی ڕیزبەندی نیشتمانی زانكۆكان بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو بڵاوكردنەوەی توێژینەوەی زانستی زانكۆ حكومی و تایبەتەكان لە گۆڤارە زانستییە ئاست بەرزەكانی دونیا بەڕێژەی (٣٣٥%) زیادی كردووە، ئەنجامدانی كۆنفرانسی زانستی ناوخۆیی بەڕێژەی (١٤٣%) زیادیكردووە، ئەنجامدانی كۆنفرانسی نێودەوڵەتی بەڕێژەی (١٠٠%) زیادی كردووە، هەروەها ئاستی گۆگڵ سایتەیشن بۆ توێژەرانی كوردستان بەڕێژەی (٤٠٠%) زیادی كردووە.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile