لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئاماژە بە بەرەوپێشچوونی خوێندنی باڵا دەكات لە هەرێمی كوردستان و خۆشحاڵی خۆی بەبینینی د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و د.ئامانج عەبدوڵا سەعید ڕاوێژكار لە وەزارەتی خوێندنی باڵا دەربڕیوە.
لە درێژەی پۆستەكەیدا قوباد تاڵەبانی نووسیویەتی دەستخۆشی لە كار و چالاكی و چاكسازییەكانی هەریەك لە د.یوسف گۆران و د.ئامانج عەبدوڵا سەعید دەكەم كە لەماوەی ڕابردوودا ئەنجامیانداوە و بۆتە هۆكارێك بۆ بەرەوپێشچوونی خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان، بەتایبەت دامەزراندنی سیستمی ڕانكین (ریزبەندی زانكۆكان)، هەروەها گرنگی دانیان بە توێژینەوەكان و دامەزراندنی ئەنجومەنی توێژینەوەی زانستی و گەیاندنی تویژنەوەكانی هەرێم بۆ گۆڤاری زانستیەكانی جیهان، هەروەها دامەزراندنی سیستمێكی سەردەمیانە بۆ وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگاكان لەگەڵ چەندین چاكسازی و هەنگاوی زانستی تر، هەروەها قوباد تاڵەبانی نووسیویەتی ” دڵنیام هەموو ئەم هەنگاوانە دەبنە هۆكارێك بۆ بەرەوپێشچوونی زانست و خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان .
ئەمەش لە كاتێكدایە كە لە ماوەی رابردوودا زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی زۆر پرۆژەی وەكو سەربەخۆیی زانكۆكان و سەنتەری زمان و سەنتەری توێژینەوە و ریفۆرم و چاكسازیی زانكۆ پۆلیتەكنیییەكانی خستۆتە بواری جێبەجێكرنەوە، هەروەها هەستاوە بە ئەنجامدانی چەندین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی و سیمپۆزیۆم و وۆركشۆپ و خولی راهێنان، لەگەڵ ئەوانەشدا چەندین تاقیگەی تاییەتی بە وانەی پراكتیكی لە كۆلێج و پەیمانگاكانی سەر بە زانكۆ دابینكردووە لەگەڵ كردنەوەی بەشی نوێ و هەڵپەساردنی بەش بەپێی خواستی بازاڕی كار، كە ئەمانەش رۆڵێكی گەورەیان هەیە لەو بەرەوپێشچوونەی ئێستا كە پرۆسەی خوێندنی باڵا بەخۆیەوە بینیویەتی.
[learn_press_profile]
