Back

سەرپەرشتیاری سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەبێتە ئەندامی بۆردی بەڕێوەبردن و سکرتێری ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی لە ئەڵمانیا

پاش ساڵێکی پڕ چالاکی و دەستکەوت وەک ڕێکخەری گشتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی RASHID International بۆ پاراستنی کەلەپووری کە بنکە سەرەکیەکەی لە ئەڵمانیایە ، د.ڕۆژین کەمال محمدامین، سەرپەرشتیاری سەنتەری توێژینەوە و سەرۆکی گرووپی توێژینەوەی کەلەپوری کەلتوری دیجیتاڵی ومامۆستا لە بەشی پلانسازی شاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وەک ئەندامی بۆردی بەڕێوەبردن و سکرتێری ڕێکخراوەکە لە ٤/٤/٢٠١٨ بە غیابی ھەڵبژێردرا لە کۆبوونەوەی ساڵانەی ڕێکخراوەکە. خۆکاندیدکردنی د. ڕۆژین بۆ ئەندامێتی کردنی بۆردەکە لەسەر داوای سەرۆکی ڕێکخراوەکە بوو. بەئەندام بوونی لە بۆردی بەڕێوەبردن، مامۆستاکەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشداردەبێت لە بڕیاردان لەسەر پلان و پڕۆژەکانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکە لە باڵاترین ئاستی دا.ئەندامەکانی تری بۆردەکە د. سیمۆنا مول و پرۆفیسۆر لوکا پایرونیلن لە زانکۆکانی Ludwig-Maximilians-University of Munich ی ئەڵمانی و IULM University – Milan ی ئیتاڵین و سەرۆکی ڕێکخراوەکە پڕۆفیسۆر رۆجەر ماسیۆسیە لە زانکۆی ڕێدیندگی بەریتانی ھەروەک لە وێبسایتی ڕێکخراوەکەدا ئاماژەی پێکراوە:
Board of Directors
بەشداریکردنی وەک شارەزا لەیەکەم سیمیناری ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHRC) سەبارەت بە خاپوورکردنی کەلەپوری کەلتوری لە جیھان لە تەمموزی ساڵی پار لە بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە سویسرا و ھاوبەشی کردنی لە دووڕاپۆرتی ڕێکخراوەکە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان ھەندێک لە کار و چالاکیە نێودەوڵەتیەکانی سەرپەرشتیاری سەنتەری توێژینەوە بوو لە ساڵی پاردا . زانیاری زیاتر لەسەرپوختەی کار و چالاکیەکانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکە و کارەکانی د. ڕۆژین وەک ڕێکخەری گشتی لە گەڵ ئەو ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەدا لە ساڵی ڕابردوودا لە نووچەنامەی ساڵانەی ڕێکخراوەکەدا لەم لینکەدا ھەیە: https://gallery.mailchimp.com/fbbd١٦٤٠٦c١b٥٥a٦٣٠٤٧e٧٦٥٤/files/٤a٧eef٥٩-٥fe٦-٤٠٤a-٩٨٨٣-٨c٦٤٠٤٦b٧٨bc/RASHID_Newsletter_March_٢٠١٨.pdf شایەنی باسە کە ئەندامێتیکردنی مامۆستایەکی زانکۆمان لە ئاستێکی باڵای بەڕێوەبردنی ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی دەستکەوتێکی تری نێودەوڵەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیە لە پاڵ ھەموو ئەو دەستکەوتە نێودەوڵەتیانەی تری ماوەی پێشوو دا
This shortcode LP Profile only use on the page Profile