Back

بڕوانامەی ئۆتۆکاد بەخشرایە چەند خوێندکارێک

ئەمڕۆ چوارشەممە 23/5/2018 لە کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی دەرچوون (certification of complition) لە خوولی (AutoCad) ئۆتۆکاد بەخشرایە خوێندکارە بەشداربووەکان. بە چاودێری بەڕێز پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئالان فەریدون علی امین سه‌رۆكی زانكۆو بە سەرپەرشتی بەڕێز مامۆستا محەمەد عبدالله حسێن یاریدەدەری ڕاگری کۆلێجی ئەندازیاری مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی دەرچوون ئەنجامدرا. خوولەکە لەلایەن خوێندکاری خۆبەخش ئومێد جلالەوە ئەنجامدرا، کە خوێندکاری قۆناغی دووەمی ئەندازیاری میکانیکە و خاوەن بڕوانامەی تایبەتی (U.D.I.M.E) لە ئۆتۆکاد، ئەم خوولە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ بەردەوام بوو لە کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری و تیایدا چەند خوێندکارێک سوودمەند بوون. دەرچووانی خولەکە دەتوانن بە شێوەیەکی پرۆفیشناڵانە وێنە و دیزاینی ئەو شێوە ئەندازەییانە بکەن کە دێتە ڕێگەیان، هەروەها دەرچوان دەتوانن لە کەرتی تایبەت و گشتییدا هەلی کاریان دەست بکەوێت لە پاش بەدەستهێنانی ئەم بڕوانامەیە. هەروەها ڕاگرایەتی کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری مژدەی ئەوەیان دا بە خوێندکاران کە ئەم خوولە و هاوشێوەکانی بەردەوامی دەبێت بۆ ساڵانی ئایندەش.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile