وۆركشۆپێك له‌سه‌ر ڕیفۆرمی زانكۆ پۆلیته‌كنیكییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو
به‌مه‌به‌ستی ڕونكردنهوه و پێدانی ڕێنمایی زانستییه‌كانی ڕیفۆرمی زانكۆ پۆلیته‌كنیكییه‌كان به نوێنه‌رانی كۆلیجه‌كانی سهربهزانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی وۆركشۆپێك به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مڕۆ 23 ی ئایاری 2018 له هۆڵی پیره‌مێری سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌سه‌رپه‌رشتی پ.ی.د. سۆران سعید یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و م. بخت‌یار عبید به‌ڕێوه‌به‌ری تۆمارگای گشتی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای ڕیفۆرمی زانكۆ پۆلیته‌كنیكییه‌كان له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ، وۆركشۆپێكیان به‌ڕێوه‌برد و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ڕاگروسەرۆك بەشەکان و لێپرسراوی زانستی کۆلیجەکانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی.
له وۆركشۆپه‌كه‌دا زانیاری پێویست درا بە سەرۆك بە شەکان له مه‌ڕ جێ به‌جێ كردنی به‌شێك له ڕیفۆرمی زانكۆ پۆلیتهكنیكییهكانی كوردستان كه له‌لایه‌ن ئەندامانی لیژنەی ڕیفۆرمی سەر بە وەزارەتی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه پێشنیاركراوه و کە بە شێکی ئەتوانری CTSجێبەجێ کری وە بە شیکی تری لە ژێر لێکۆلینەوەدایە وە ئە بەشەش پەیڕوی کردنی Foundationوە بڕیاردرا له خوێندنی ساڵی 2018 بۆ 2019 جێ به‌جێ بكرێت، وە سالی یەکەم بە ساڵی ئامادەکاری دەست پێدەکات وە ئاستەکانی تری خوێندن به سیستەمی سمێستەرات پەیرەوی دەکریت کە یەک ساڵ بریتیە لە دوو سێمیستەر Semester’s هۆكارێكی گرنگ و سه‌ره‌كی ئەم ڕیفۆرمە به‌كوالێتی كردنی سیسته‌می خوێندن له هه‌رێمی كوردستاندا و خواستی داواکاری بازاڕ و هەلی کار بۆ خوێندکارەکانمانە. له لێدوانێكیدا به‌ڕێز یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ تایبه‌ت به سایتی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ووتی : له‌دوای چه‌ندین كۆبونه‌وه‌ی لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانی وه‌زاره‌ت و زانكۆكان بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفۆرم له زانكۆ پۆلیتهكنیكییهكاندا گه‌یشته ئه‌وه‌ی بۆ ساڵی ئاینده ئه‌و ڕیفۆرمه جێ به‌جێ بكرێت كه بێگومان سودمه‌ندی یه‌كه‌م لەم گۆڕانکاریە خوێندكارانە بە زانیاری ، توانا‌و کارەمەیی باشتر ئامادەدەکرین بۆ بازاڕی كار بۆ ده‌رچووانی خوێندنی ته‌كنیكی.
هەروەها بەڕێز م. بەختیار عبید کە ئەندامی ڕیفۆڕمە زۆر بە وردی و پوخت لەسەر شێوازی وەرگرتنی خوێندکار ڕونکردنەوەی دا بۆ ساڵی داهاتوو کە تا ئێستا لە ژێر گفتوگۆدا بە ئۆمێدە لە ساڵی داهاتوو بخرێتە بواری جێ بە جێکردنەوە.