لە وۆركشۆپێكدا شێوازەكانی وانەوتنەوە خرایەڕوو
لە كەمپی كۆلیجە تەكنیكییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، وۆركشۆپێك بەناونیشانی (سیستمی ڕاستەوخۆی خوێندكار بۆ هەڵسەنگاندن و بەرەوپێشبردنی دڵنیایی جۆری و فێركردن) بەڕێوەچوو تێیدا تیشك خرایە سەر شێوازەكانی وانەوتنەوە و چۆنیەتی ئامادەكردنی بابەتی وانە.
لەلایەن ( سەعد محەمەد عبد ) مامۆستا لە كۆلێجی تەكنیكی ئینفۆرماتیك بەشی تەكنەلۆجیای داتابەیس ڕۆژی یەكشەممە 2018/5/20 وۆركشۆپێك بەناونیشانی (سیستمی ڕاستەوخۆی خوێندكار بۆ هەڵسەنگاندن و بەرەوپێشبردنی دڵنیایی جۆری و فێركردن) بۆ ژمارەیەك لە مامۆستایان پێشكەشكرا، كە لەم وۆركشۆپەدا باس لە چۆنیەتی هەڵسەنگاندنی مامۆستایان كرا و لەلایەن خوێندكارانیشەوە بە وردی تیشك خرایە سەر شێوازەكانی وانەوتنە و چۆنیەتی ئامادەكردنی بابەتی وانە و شێوازەكانی مامەڵەكردنی مامۆستا لەگەڵ خوێندكاراندا.