Back

ڕۆژێک بۆ ژینگە دەرفەتێک بۆ ژیان له‌ په‌یمانگای زانستی كۆمپیوته‌ر

ئەمڕۆ چوارشەممە ۲٠۱۸/٥/۱٦ دەستەیەک لە فەرمانبەران و مامۆستایان سەرۆک بەش وخوێنکارانی بەشی ئایتی و بەسەر پەرشتی هۆبەی تەندروستی و سەلامەتی په‌یمانگای زانستی كۆمپیوته‌ر سه‌ر به‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی هەستان بە پاکژکردنەوەی بەشەجیاجیاکان وگۆڕەپان و باخچەکانی پەیمانگەکەمان بە مەبەستی بەخشینی دیمەنێکی جوان دابینکردنی ژینگەیەکی تەندروست کە شایستەبێ بۆ خوێندکارانی لە ڕوی دەرونی لەلایەکەوە وەدەرفەتێکیشبێت بە وابەستەبوونمان وەک مۆراڵێک بۆ تاکی ئێمە وەک چەمک و تێگەیشتن لە ژینگە هەر چەندە بچوکیشبێت لەلایەکی ترەوە . چونکە ژینگە ئاماژەیەکیشە بۆ برەودان بە ڕۆڵی کۆمەڵگە لە گۆڕینی هەڵوێستەکان بە ئاراستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەو  دروستکردنی هەستێکی گشتیە چارەنووسی هەموومانی بەیەکەوە گرێداوە ،هەربەم بۆنەیەوە ستایش و دەستخۆشیان لێکرا بەناوی ڕاگرایەتی پەیمانگەوە لە لایەن مامۆستا ملکۆ ڕەزا صاڵح یاریدەدەری ڕاگر .
This shortcode LP Profile only use on the page Profile