Back

نوێنه‌ری زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌شداری قۆناغی دووه‌می به‌رنامه‌یه‌ك كرد

بە بەشداری نوێنەری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پ.ی د. سەرکەوت روستم حسن ۆرکشۆپی دووەمی (Super Trainers) لە ژێر ناوونیشانی : (Improving the Capacities and Competencies of Iraqi TVET Leaders, Teachers and Trainers) لە ڕۆژانی ٢٩/٤- ٣/٥/ ٢٠١٨ لە شاری بەیروت لە لوبنان ئەنجام درا. بەرنامەکە لە لایەن برتش کاونسلڕ (British Council) جێبەجێ دەکرێت وە بە ھاوکاری رێکخراوی یونسکۆ و سپۆنسەری یەکێتی ئەوروپا و سەرپەرشتی راھێنەری نێودەوڵەتی بەریتانی د. کریس سمیپ.وە بۆ بەرنامەیە (١٠) دە بەشداربوو لە ھەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی تری عیراق دەست نیشــــان کراون لە سەر بنەمای شارەزاییان لە خوێندنی تەکنیکی و پیشەیی. سەبارەت بە ئامانجی بەرنامەکە پ.ی.د. سەرکەوت روستم حسن لە لێدوانێکدا رایگەیاند:ئەم بەرنامەیە بریتییە لە باشتر کردنی جۆرایەتی وانە وتنەوە لە سێکتەری خوێندنی تەکنیکی و پیشەیی لە سەر بنەمای (Professional: Knowledge, understanding, skills & values). بەرنامەکە بە سێ قۆناغ جێبەجێ دەکرێت. قۆناغی یەکەم بریتیە لە ڕاھێنان پێکردن و ئامادەکرنی (Super Trainers) کە ھەڵدەستن بە راھێنان پێکردن و ئامادەکرنی (Master Trainers) وە لە کۆتاییشدا ئەمانیش ھەڵدەستن بە راھێنان پێکردنی (Trainers). وە ھەر قۆناغێکیش (٣) سێ ۆرکشۆپ لە خۆ دەگرێت کە بەشداربووەکانی بریتین لە مامۆستاو فەرمانبەرانی ھەر سێ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردەو وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی. شایانی باسە ۆرکشۆپی یەکەمی بەرنامەکە لە مانگی تەمموزی ساڵی رابووردو لە شاری ھەولێر ئەنجام درا.

This shortcode LP Profile only use on the page Profile