Back

خولی تۆپی پێی پەیمانگای تەكنیكی دوكان كۆتاییهات

لەپێناو ئاشنابوون و رەخساندنی كەشێكی وەرزشیانە بۆ خوێندكاران، پەیمانگای تەكنیكی دوكان خولێكی تۆپی پێی بۆ خوێندكارانی پەیمانگەكە كردەوە و هەردوو گرووپی بەشی كارگێڕی بانك/بەیانیان و بەشی كارگێڕی كار/ئێواران یاریی كۆتاییان ئەنجامدا. ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۰۱٨/٥/١٦ بەئامادەبوونی پ.ی.د.كاوە ڕەزا راگری پەیمانگا و نزار قادر یاریدەدەری ڕاگر و مامۆستایان و خوێندكاران، یاریی كۆتایی خولەكە لە نێوان هەردوو گرووپی بەشی كارگێڕی بانك/بەیانیان و بەشی كارگێڕی كار/ئێواران بەڕێوەچوو، كە تیپی ( كارگێری بانك / بەیانیان قۆناغی دووەم) بە ٦ گۆڵ بەرامبەر بە ٢ گۆڵ لە بەشی ( كارگێڕی كار/ ئێواران )ی بردەوە و توانی پلەی یەكەم و پاڵەوانی خولەكە بەدەستبهێنێت، پاشان لەلایەن ڕاگری پەیمانگا و یاریدەدەری ڕاگر و مامۆستایانەوە خەڵات بەسەر هەردوو گرووپدا دابەشكرا. ئەم خولە لەلایەن هۆبەی راگەیاندن و چالاكییەكانی پەیمانگای دوكانەوە رێكخرابوو، كە ١٨ گرووپ لەسەرجەم بەشە زانستییەكان بەشدارییان لە خولەكەدا كردبوو كە بەشێوازی دوو شكست (دۆڕان) بەڕێوەچوو، هەروەها سەرجەم پێداویستییەكانی خولەكەش كە خۆی دەبینێتەوە لە (جلوبەرگی یاری، مەدالیا، كاس، تۆپ و شەبەكە) لەلایەن ڕاگرایەتی پەیمانگای تەكنیكی دوكانەوە دابینكرابوو.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile