Back

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بناسه‌

* ناوی بەڕیوەبەرایەتی:

بەڕێوەبەرایەتی ووردبینی

* مێژووی بەڕێوەبەرایەتی:

لەکاتی دروست بوونی ھەموو دام و دەزگایەکی حکومی پێویست دەکات چەند ھۆبەیەکی ھەبێت واتە لەکاتی دروست بوونی ئەم سەرۆکایەتیەوە ووردبینی بونی ھەبووە بەڵام کە بووە بە بەڕێوەبەرایەتی لە سالی ٢٠٠٥ دا بووە .

* ژمارەو ناوی ھۆبەکانی سەر ئەم بەڕێوەبەرایەتیە:

ھیچ ھۆبەیەکمان نییە

* ژمارەو پسپوری فەرمانبەرانی بەریوەبەرایەتی:

٦ فەرمانبەر /پسپوری / (٤) فەرمانبەر پسپۆریان ژمیریاریە/ (١) فەرمانبەر پسپۆری کومپیوتەر , (١) فەرمانبەریش بروانامەی سەرەتای ھەیە.

* تا جەند ژمارەی فەرمانبەرانتان لەگەڵ کارو چالاکیەکانتان یەک دەگرێتەوەو, یان بەڕیوەبەرایەتیەکەتان پێویستی بە ژمارەی فەرمانبەری تر نیە بو خێراتر کردنی کاروبارەکان:

بەڵی پێویستی بە فەرمانبەری زیاتر ھەیە بو خێراتر کردنی ئیش و کارەکان لە بەرێوەبەرایەتی ووردبینی تاوەکو بەشێوەیەکی بەرچاو و رێکوپێک کارەکان رابپەڕێنرێن لەلایەن فەرمانبەرانی بەریوەبەرایەتیەکەوە.

* ئیش و کارو چالاکی سەرەکی ئەم بەڕیوەبەرایەتیە چیە:

ئیشەکانمان بەشیوەیەکی گشتی پەیوەستە بە تەواو کردنی کارەکانی بەڕیوەبەرایەتی دارایی/ کە بریتیە لە وردبینی کردنی سجلاتی راتب,میزان مراجعە, یومیە عامە , محاچرات, توحید میزانیە… ھەموو ئەو ئیش و کارانەی دارای ئەنجامی ئەدات بەریوەبەرایەتی ووردبینی ھەڵئەسێت بەوردبینی کردنی کارەکانیان.

* تا چ ڕادەیەک ئەم بەڕێوەبەرایەتیە ھەنگاوی بەرەو تازەگەری ناوە :

تاڕادەیەکی بەرچاو ھەنگاوی بەرەو تازەگەری ناوە کارەکانی فراوان بووە ئەویش بەھۆی بەھۆی ئەوەی چەند کولیج و پەیمانگایەک زیادی کردووە.

* یاساو ڕینمایەکان تا چەند ڕونیان تێدایە بۆ بەڕێوەبردنی ئیشەکانتان :

تارادەیەکی کەم یاساو رینمایەکان بەرجاو رونن بو رابەراندنی ئیش و کارەکان بەشیوەیەکی ریک و پیک .

* پەیوەندیتان بە بەڕیوەبەرایەتیەکانی ناو وەزارەتی خۆیندنی باڵاو تویژینەوەی زانستیەوە چۆنە:

ھبچ پەیوەندیەکمان نیە تا ئێستاش بەفەرمی لەلایەن ھیچ بەڕێوەبەرایەتیەکی وەزارەتی خوێندنی باڵاوە بانگھێشت نەکراوین بو ھیچ کۆبونەوەیەک ئاگاداری کۆبوونەوەکان نەبووین.

* تا ج رادەیەک لە مامەڵەی سەرۆک و یاریدەدەرانی زانکۆ ِرازین: بەشێوەیەکی گشتی سوپاس و دەست خوشیمان ھەیە بۆیان زۆر ڕازین لە مامەڵە کردنیان دا ھیوادارین نمونەیان زۆر بێت * لە رووی کارگێڕیەوە پەیوەندیتان لەگەڵ کۆلیج و پەیمانگاکانی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی چۆنە: پەیوەندیمان لەکەل کۆلیج و پەیمانگاکانی سەر بە زانکۆمان زۆر باشە و ھیچ گرفت و کێشەیەک لە نیوانماندا نیە.

* دەوامی ڕۆژانەی بەریوەبەرایەتیتان چۆنە:

روژانە بێ کەم و کورتی دەوامی ئاسای خومان دەکەین و ھیچ کیشەیەکمان نیە لەگەل دەوام کردن دا .

* ئەو گرفتانە چین کە دێتە ڕیتان:

ئەو گرفتانەی کە دێتە ڕێمان لەکاتی ئیش و کارەکانماندا : ئیش و کارەکان بەتەواو کراوی ڕادەستمان ناکرێت تا بەزوترین کات تەواوی بکەین و بگەڕێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی دارایی کەم و کورتی زۆری ھەیە کاتی وا ھەیە لەسەر واژۆیەک یەک ھەفتە کارەکانمان دوادەکەوێت ئەویش ھیچ کەمتەرخەمی ئێمەی تیا نیە چونکە وا پێویست دەکات بێ کەم و کورتی ڕادەستی دارای بکرێت.

* تا چەند لە ئەنجامی کاروچالاکی و داھێنانەکانتان سەرۆکایەتی زانکۆ ڕیزو پێزانینتان ئاڕاستە ئەکات:

بەشێوەیەکی بەرچاو لەکاتی ئەنجامدانی کارەکانماندا لەلایەن بەڕیِز سەرۆکی زانکۆوە ڕێزو پێزانینمان ئاڕاستە دەکات.

* ماوەی چەند ساڵێکە بایکۆتی دەوام پەیدا بووەو بەڕیوەبەرایەتیەکەتان چۆن مامەڵەی لەگەڵ ئەم حاڵەتەدا کردووە:

بایکۆت کردن کاری نەکردۆتە سەر دەوام کردن لە بەڕێوەبەرایەتی وردبینی دەوامی ئاسای خۆمان کردووە.

* بەنیازن داواکاری بۆ کردنەوەی ھۆبەی نوێ بکەن:

بەڵێ داواکارین بە کردنەوەی ھۆبەی نوێ لە بەرێوەبەرایەتی ووردبینی(ھۆبەی چاودێری ووردبینی)

* کارگێری ھونەری بەِریوەبردنە,تا چەند توانیوتانە ڕوتین لە نێو کارەکانی ئەم بەریوەبەرایەتیە کەم بکەنەوە :

تا ڕادەیەکی بەرچاو توانیومانە ڕوتین لەنێو کارەکانی ئەم بەڕێوەبەرایەتیە کەم بکەینەوە.

* لە ڕووی مومتەلەکاتەوە تا جەند بەریوەبەرایەتییەکەتان بڕی پیویستی بۆ دابینکراوە:

لەڕووی مومتەلەکاتەوە تا ڕادەیەکی باش بەڕیوەبەرایەتیەکەمان بڕی پێویستی بۆ دابین کراوە.

* تا چەند توانیوتانە لەبەریوەبەرایەتیەکەتان خەڵکانی پسپۆر دروست بکەن و ئامادەسازی بکەن بو ئەوەی لەداھاتودا پۆست وەربگرێت:

بەشێوەیەکی ریَِک و بێک خەڵکانی پسپۆر دروست بووە و ئامادەکاریان ھەیە تا بتوانن لە داھاتودا پۆست وەربگرن.

* چ بپَشنیارێکتان ھەیە بۆ سەرۆکایەتی زانکۆ لە پێناو زیاتر پێشخستنی ئیش و کارەکانتان:

داواکاریمان لە بەڕێز سەرۆکی زانکۆ ئەوەیە دابین کردنی فەرمانبەری پسپۆری بواری ژمێریاری و دابین کردنی پێویستیەکانی فەرمانبەرو فراوانکردنی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان.

* ج داواکاریەکتان ھەیە لەو کەسانەی سەردانتان دەکەن چ فەرمانبەرانی زانکۆ بێت یان دەرەوەی زانکۆ:

داواکارین لەو فەرمانبەرانەی سەردانمان دەکەن بەشیوەیەکی ڕێک و پێک و بە مامەڵەی جوان سەردانمان بکەن و پەلە نەکەن لە تەواو کردنی کارەکانیاندا چونکە کاری ئێمە ووردبینی کردنەو ماناکەی دیارە کە ئیش و کارمان ووردە داواکارین کە نەبنە ھۆی بارگرانی لەسەر شانمان تا بتوانین لە کورترین ماوەدا کارەکانیان تەواو بکەین .

* دوا ووتەتان چیە:

ھیوامان خۆشی و سەرکەوتنتانەو پێشکەوتنی زیاتر بۆ سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی.

کەژان عبدللە روستم بەڕێوەبەری ووردبینی

This shortcode LP Profile only use on the page Profile