دوكان: چالاكییهك له ڕۆژی تهندروستی و سهلامهتیدا بهڕێوهچوو
بەبۆنەى ڕۆژی تەندروستى و سەلامەتى، ڕۆژی سێ شەممە ٢٠١٨/٥/١٥ هۆبەى تەندروستى و سەلامەتى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان هەستا بەئەنجامدانى چالاکییەکى تەندروستى (کیشان و پێوانەى باڵا) و پشکنینى خوێن بۆ نەخۆشى (شەکرە) بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانى پەیمانگا و پێدانى زانیارى سەبارەت بە کێشی تەندروستى و بڕی ئاسایی شەکرەى خوێن بە ئامانجى ئەوەى هەمووان ئاگاداربن لەکێشى ئاسایی و رێژەى شەکرى خوێن.