Back

یەكەمین سیمپۆزیۆمی تایگرس بەڕێوەچوو

بەهاوبەشی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و دەستەی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیژی و لێكۆڵینەوەی زانستی یەكەمین سیمپۆزیۆمی تایگرس لە سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەڕێوەچوو. ئەمڕۆ دووشەممە 2018/5/14 یەكەمین سیمپۆزیۆمی تایگرس بەئامادەبوونی سەرۆكی زانكۆكانی ( پۆلیتەكنیكی سلێمانی، ڕاپەڕین، هەڵەبجە، چەرمۆ و پۆلیتەكنیكی دهۆك ) و سە رۆكی دەستەی كوردستانی و بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی كارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا و یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆكانی ( پۆلیتەكنیكی سلێمانی، پۆلیتەكنیكی هەولێر، سلێمانی) و بەڕێوەبەرانی پەیوەندییەكان و ڕێكخەرانی پڕۆژەكە لە وەزارەت و زانكۆكانی ( پۆلیتەكنیكی سلێمانی ـ سلێمانی ـ ڕاپەڕین ـ چەرمۆ ـ هەڵەبجە ـ سەڵاحەدین ـ پۆلیتەكنیكی هەولێر ـ پۆلیتەكنیكی دهۆك) و دەستەی كوردستانی بەڕێوەچوو. سەرەتا پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە وتەیەكدا بەخێرهاتنی ئامادەبووان كرد و رایگەیاند ” ئەمڕۆ گفتوگۆ لەسەر ئەم سیمپۆزیۆمە و ئەو بابەتانە دەكەین كە تائێستا پێیگەیشتووین، پرۆژەی تایگرس یەكێكە لە پرۆژە گرنگەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم، لەئێستادا گەیشتووینەتە جێبەجێكردنی قۆناغە پێشكەوتووەكانی و ئەمڕۆش پێكەوە وردبینی بۆ بابەتە پێویستەكانی داهاتوو دەكەین و پلانێك بۆ ئایندەش دادەنێن. سەبارەت بە گرنگی سیمپۆزیۆمەكەش بەختیار عەبێد شەریف بەڕێوەبەری تۆماری گشتی و لێپرسراوی پەیوەندییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بۆ سایتی زانكۆمان وتی: پڕۆژەی تایگرس لە چوارچێوەی پڕۆگرامی ئیراسمەس و فەندەكەی لەلایەن یەكێتی ئەوروپاوە دابینكراوە بەهاوكاری چەند زانكۆیەكی ئەوروپی بۆ بەنێودەوڵەتیكردنی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان، سەرجەم بەشداربووانی سیمپۆزیۆمەكەش پریزێنتەیشنی خۆیان پێشكەشكرد سەبارەت بەو كار و چالاكیانەی لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا ئەنجامیانداوە و پلان و ستراتیژیان بۆ داهاتووخستەڕوو.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile