كۆمپانیای زه‌ین سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی كرد
به مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی و لێك نزیك بونه‌وه و خۆناساندن، كۆمپانیای زه‌ین بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیان كرد.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2018/5/9 پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی هاوڕێ له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك بۆ كاروباری زانستی و به‌ڕێوه‌به‌رانی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕاگه‌یاندنی زانكۆ پێشوازی كرد له وه‌فدێكی كۆمپانیای زه‌ینی عێراقی بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان .
له دیدارێكدا كۆمپانیای زه‌ین ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان خسته ڕوو كه به نیازن په‌یوه‌ندییه‌كی باش و دروست له‌گه‌ڵ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و كۆلێجه‌كان دروست بكات و هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت، وه له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پێشوازی له داواكه‌یان كرد و هیوای خواست كۆنتاكتی نێوانیان فراوانتر بكرێت و كۆمپانیای زه‌ین بتوانێت كێبڕكێ له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی تری په‌یوه‌ندی دروست بكات به ئامانجی سوودی گشتی .
پاشان له‌لایه‌ن كۆمپانیای ناوبراوه‌وه چه‌ند دیارییه‌ك پێشكه‌ش به‌زانكۆ و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكاران كرا‌و به‌ڵێنی زیاتریشیاندا له داهاتوودا.
وه‌هه‌روه‌ها چه‌ند دیاریه‌كیش له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی زانكۆوه به‌خشرایه وه‌فدی میوان.