Back

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بناسه‌

ناوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی: * بەڕێوبەرایەتی خزمەتگوزاری . * ساڵی دامەزراندن: ساڵی ٢٠٠٩ بە فەرمانی وەزارەتی خوێندنی باڵا . * ژمارەی فەرمانبەرانی بەڕێوبەرایەتی خزمەتگوزاری: ( ٥٧ ) فەرمانبەرە . *- ژمارەی ھۆبە: دوو ھۆبە / ١- ھۆبەی چاککردنەوە / کارەکانی ئەم ھۆبەیە بریتییە لەدابین کردنی ئاوی سەرەکی بۆ ناو تانکییەکانی سەربانی بینای زانکۆو بینای سەنتەری زمان و سەنتەری توێژینەوە ھەروەھا چاککردن وجێ بەجێ کردنی گشت کارەکانی ئاوو کارەباو ئاوەڕۆی بینای زانکۆو بینای سەنتەری زمان و سەنتەری توێژینەوە لەگەڵ جێ بەجێ کردنی گشت کەمو کوڕییەکان لەبواری چاککردنەوە و خزمەتگوزاری ، ھەروەھا دابینکردن و ھەڵکردنی کارەبای موەلیدەو گۆڕینی ڕۆن و فلتەرو تێکردنی گازو خزمەت کردنی موەلیدەکان کە دوو موەلیدەمان ھەیە ، وەھەروەھا ھەرکارێکی کارەبایی و تەلەفۆناتی ناوسەرۆکایەتی زانکۆو سەنتەری زمان و سەنتەری توێژینەوە. بەشی شۆفێرو گواستنەوە / ئەم بەشە ھەڵدەستێت بەھێنان وبردنەوەی گشت فەرمانبەرانی زانکۆکەمان لەکاتی دەوامی فەرمی وە ھەروەھا جێ بەجێ کردنی گشت کارەکانی ڕۆژانەی بەڕێوەبەرایەتییەکان لەکاتی دەوامی فەرمی بەمەبەستی جێ بەجێ کردنی کارەکانیان لەدەرەوەی سەرۆکایەتی زانکۆ . ٢ – ھۆبەی باخچەکان / ئەم ھۆبەیە کارەکانی بریتیە لە ھەستانیان بەڕێک و پێک کردنی باخچەکانی سەرۆکایەتی زانکۆو سەنتەری زمان و سەنتەری توێژینەوە لەگەڵ جوان کردن و سەوز کردنی گشت باخچەکان , ھەروەھا دابین کردنی سیمایەکی جوان لەگوڵ وگوڵزار بۆ ناو بینای زانکۆو سەر قاڵدرمەکان و ڕێڕەوەکان . * پسپۆڕیەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی خزمەتگوزاری بریتیە لە: (کارەبا + ئاو + ئاوەڕۆ + تەلەفۆنات + موەلیدە + پاسەوانی شەووڕۆژ + خزمەتگوزاری پاکردنەوەو خاوێنی + باخەوانی + شۆفێری + ئۆتۆمبێلەکان ) .   *تا چه‌ند ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانتان له‌گه‌ڵ كارو چالاكییه‌كانتان یه‌ك ده‌گرێته‌وه‌ ، یان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌تان پێویستی به‌ ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ری تر نیه‌ بۆ خێراتر كردنی كاروباره‌كان: تاڕادەیەکی باش ژمارەو پسپۆڕی فەرمانبەرانی ئەم بەڕێوبەرایەتیە لەگەڵ ئیش وکارەکانمان پێک دێت وتەبایە . *تا چ ڕاده‌یه‌ك ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ هه‌نگاوی به‌ره‌و تازه‌گه‌ری ناوه‌:تاڕادەیەکی زۆر باش ھەنگاوی بەرەو پێشەوە ناوە بۆ سەرخستنی زانکۆمان: * زۆر بەبەباشی ئیش وکارەکانمان ئەڕوات بەڕێوە لە بەر ڕۆشنایی یاساو ڕێنماییەکانی سەرۆکایەتی زانکۆمان .   *یاساو ڕێنماییه‌كان تا چه‌ند ڕوونییان تیادایه‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئیشه‌كانتان: تا ڕاده‌یه‌كی باش و پێویست به‌پێ ی یاساو ڕێنماییه‌كان ئیش و كاره‌كانی ڕۆژانه‌مان به‌جێ ده‌گه‌یه‌نین. *تا چ ڕاده‌یه‌ك له‌ مامه‌ڵه‌ی سه‌رۆك و یاریده‌ده‌رانی زانكۆ ڕازین: تاڕادەیەکی باش لەگەڵ سەرۆکی زانکۆو یاریدەدەرەکانی كۆنتاكتمان ھەیەو به‌به‌رده‌وامی ئاگاداری ئیش و كاره‌كانی ئێمه‌ن.   *له‌ ڕووی كارگێڕییه‌وه‌ په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ كۆلێج و په‌یمانگاكانی سه‌ر به‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی چۆنه‌: پەیوەندییەکی زۆر باشمان ھەیە لەڕوی کارگێڕی و تەکنیکییەوە لەگەڵ کۆلیج و پەیمانگاکانی سەربە سەرۆکایەتی زانکۆمان . *ده‌وامی ڕۆژانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیتان چۆنه‌: زۆر باشەو بەپێی پێویست دەوامی خۆمان کردووە له‌ كاتژمێر 30 8 بۆ كاتژمێر 1 ی پاشنیوه‌ڕۆ.   *ئه‌و گرفتانه‌ چین كه‌ دێته‌ ڕێتان: ئەو گرفتانەی کە دێتە ڕێمان بەھۆی قەیرانی داراییەوەیە کە دەبێتە ھۆی سست بوونی ئیش و کارەکانمان . *تا چه‌ند له‌ ئه‌نجامی كارو چالاكی و داهێنانه‌كانتان سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ ڕێزو پێزانینتان ئاراسته‌ ده‌كات: به‌ به‌رده‌وامی ڕێزو سوپاسی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ هانده‌ری ته‌واومانه‌ بۆ جێ به‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانمان زۆر به‌ دڵسۆزی.   *كارگێڕی هونه‌ری به‌ڕێوه‌بردنه‌، تا چه‌ند توانیوتانه‌ ڕۆتین له‌ نێو كاره‌كانی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ كه‌م بكه‌نه‌وه‌: ڕۆتین لەکاری ئێمەدا کەمە ,چونکە کاری ئێمە کردارییەو زۆر لەبەرچاوەو دیارە. *له‌ڕووی مومته‌له‌كاته‌وه‌ تا چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌تان بڕی پێویستی بۆ دابینكراوه‌: بڕی پێویستی شتومەک بۆ ڕاپەڕاندنی ئیش وکارەکانمان لەبەر دەستماندایە .   *ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ بایكۆتی ده‌وام په‌یدا بوه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیتان چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م حاڵه‌ته‌دا كردووه‌: بەڕێوبەرایەتی خزمەنگوزاری و سەرۆکایەتی زانکۆمان بایکۆتمان نەکردووە و بەبەردەوامی کارو چالاکیمان ھەبووە . *به‌نیازنین داواكاری بۆ كردنه‌وه‌ی هۆبه‌ی نوێ بكه‌ن: بەڵێ بەنیازین ھۆبەی نوێ بکەینەوە بۆ زیاتر ڕاپەڕاندنی ئیش و کارەکانمان ئەویش ( ھۆبەی شۆفێرانە ) .   *چ پێشنیارێكتان هه‌یه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ له‌ پێناو زیاتر پێشخستنی ئیش و كاره‌كانتان: بەھەموو شێوەیەک سوپاسی سەرۆکایەتی زانۆمان دەکەین بۆ ئەوەی کارئاسانی تەواومان بۆ ئەکەن لەم قەیرانی داراییەداو لەڕووی پێداویستی شت ومەک و وەبگرە پاداشت کردنمان لەلایەن سەرۆکی زانکۆوە . داواکاری ئێمەی خزمەت گوزار لە سەرۆکایەتی زانکۆمان بە پلەی یەکەم ئەوەیە ڕێزو حورمەت لەفەرمانبەرەکانمان بگیرێت و تەقدیرو پاداشتیان بەردەوامبێت . *چ داواكارییه‌كتان هه‌یه‌ له‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانتان ده‌كه‌ن چ فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ بێت یان ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ: داواکارین لەو کەسانەی کەسەردانی ئێمە دەکەن بەمەبەستی ڕایی کردنی داواکارییەکانیان دان بەخۆیاندا بگرن چونکە ئێمە بەڕێوبەرایەتیەکی خزمەتگوزارین و ھەمیشە وەک سەربازی وون کار دەکەین بۆ بەئەنجام گەیاندنی باشترین خزمەتگوزاری . *دوا ووتــە: ئێمه‌ له‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ هه‌رده‌م له‌ خزمه‌ت زانكۆو مامۆستایان و فه‌رمانبه‌راندین و به‌رده‌وامین له‌ پێشكه‌شكردنی خزمه‌ته‌كانمان و هیوادارین زانكۆمان ساڵ به‌ساڵ هه‌نگاوی باش و گه‌وره‌ بنێت به‌ ئاراسته‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی خوێندنی باڵا له‌ شاری سلێمانی و هه‌موو كوردستاندا ، وه‌ زۆر سوپاسی بەڕێوبەرایەتی ڕاگەیاندن دەکەین بۆ ھەوڵ و ماندووبونیان بۆ ئەم ئەرک و چالاکییە کە خستویانەتە سەر شانی خۆیان بۆ سەرخستن و بەرەو پێش بردنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی . دانا محمد میرزا  
This shortcode LP Profile only use on the page Profile