هەزار نەمام لە كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكان دەڕوێنرێت
ئەمڕۆ ٢/٥/٢٠١٨ بەئامادەبوونی پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و د.حەكیم عوسمان راگری كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی و ئەندازیار كامەران حەمەساڵح لە بەڕێوەبەراتی گشتی باخچەكان و ژمارەیەك لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆ ١٠٠٠ نەمام لە كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی رووێندرا.
لەدوای سەردانیكردنی ئەندازیار كامەران حەمەساڵح بەمەبەستی ئەنجامدانی سیمینارێك دەربارەی سەوزكردنی شار، بەڕێزیان وەك بەڕێوەبەرایەتی باخەكانی سلێمانی بەڵێنی ئەوەیاندا كە هەمیشە هاوكاری زانكۆ بن، روواندنی ئەو ١٠٠٠ نەمامەش لە درێژی ئەو هاوكارییانەیە كە پێشكەشی كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكانی دەكەن.