Back

هه‌ڵه‌بجه‌: له‌ ڕۆژی ته‌ندروستیدا ۆركشۆپێك به‌ڕێوه‌چوو

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی/ پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە هۆبەی تەندروستی و سەلامەتی بە بۆنەی ڕۆژی تەندروستی سەلامەتیەوە وۆرکشۆپیکی سازکرد ۱. سیمینارێک بۆ بەڕێز ( کۆچەر ئیدریس محمود) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی تەندوروستی و سەلامەتی زانکۆی چەرمۆ بە ناونیشانی ته‌ندروستی وسەلامەتی شوێنی کار. ۲.سیمینارێک بۆ بەڕێز (نقیب زانیار عمر مجید) بە ناونیشانی(چۆنیەتی هەڵسوکەوت کردن لە کاتی ڕوداوەکانی ئاگرکەوتنەوە، بومەلەرزە، لافاو. پاشان بە شێوەی کرداری چۆنیەتی بەکار هێنانی ئاگرکوژینەوە و تۆپی ئاگرکوژینەوە پێشانی بەشداربووان درا. ۳. سیمینارێک بۆ بەڕێز (محمد ولی عبدالڵە) چارەسەرکاری دەروونی لە دەزگای ژیان بە ناونیشانی ڕووداوە زەبرە ئامێزەکانی ژیان کاریگەری لەسەر لایەنی دەروونی تاک. لە کۆتاییدا بڕوانامەی ڕێزلێنان بە پێشکەشکاران و بڕوانامەی بەشداربوون بە بەشداربووان درا.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile