چۆن بیركردنه‌وه‌ی ره‌خنه‌گرانه‌مان هه‌بێت بۆ میدیا؟
له درێژه‌ی كار‌و چالاكییه هاوبه‌شه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و رێكخراوی ئایرێكس به چاودێری كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ١-٥-٢٠١٨ له هۆڵی سیمیناری كه‌مپی كۆلێجه ته‌كنیكییه‌كانی كۆلێجی ته‌كنیكی كارگێڕی سیمینارێكی تایبه‌ت بۆ به‌ڕێز كارۆل دانییاڵ ساز درا.
به ئاماده‌بوونی راگری كۆلێجی ته‌كنیكی كارگێڕی به‌ڕێز د.حه‌كیم عوسمان و یاریده‌ده‌ری راگر و خوێندكارانی به‌شی ته‌كنیكی میدیا و به‌شی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و بازاڕگه‌ری، سیمینارێك به ناونیشانی (چۆن بیركردنه‌وه‌ی ره‌خنه‌گرانه‌مان هه‌بێت بۆ میدیا) له لایه‌ن كارۆل دانییاڵه‌وه پێشكه‌ش كرا.
ناوبراو له سیمیناره‌كه‌دا تیشكیان خسته سه‌ر كاری میدیایی له‌و ناوچانه‌ی كه كێشه‌یان هه‌یه و جه‌نگ تیایاندا به‌رده‌وامه و دۆخی ئه‌منی سه‌قامگیر نییه، هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كرد كه چۆن بتوانین ببین به وه‌رگرێكی ره‌خنه‌گر له میدیا و چۆن بتوانین به دوای سه‌رچاوه راست و درووسته‌كانی هه‌واڵدا بگه‌ڕێین.