Back

وۆركشۆپی ” ستراتیژی بڵاوكردنەوەی توێژینەوە لە زانستە مرۆڤایەتییەكاندا ” بەڕێوەچوو

سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی نیسانی ۲٠۱۸، هۆبەی پلاندانانی سەنتەری توێژینەوە وۆركشۆپێكی بۆ بەڕێز د.ئەحمەد عومەر بلی ڕێكخست لە ژێر ناونیشانی “ستراتیژی بڵاوكردنەوەی توێژینەوە لە زانستە مرۆڤایەتییەكاندا” ڕێكخست كە تیایدا بەشێك لە توێژەرانی سەنتەری توێژینەوە و ژمارەیەك توێژەر و مامۆستایانی سەر بە زانكۆ و دەرەوەی زانكۆمان بەشدار بوون. ۆوركشۆپەكە لە كاتژمێر ۱٠ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی بۆنەكان، لە نهۆمی دووەمی سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی دەستیپێكرد و ٣ كاتژمێری خایاند. دوابەدوای خستنە ڕووی پوختەی توێژینەوە و بڵاوكراوەكانی لە گۆڤارە عەرەبی و ئینگلیزییە نێودەوڵەتییەكان، د.ئەحمەد بلی ئاماژەی بە ستراتیژەكانی بڵاوكردنەوەی توێژینەوە و گرنگی بڵاوكردنەوەی توێژینەوەی زانستە مرۆڤایەتیەكانی كرد بە زمانی ئینگلیزی لە بڵاوكراوە بە ناوبانگە نێوەدەوڵەتییەكان. دواتر بەڕێزیان ئاماژەی بە هەندێكی تر لەو گرفتانە كرد كە لە كاتی بڵاوكردنەوەی توێژینەوە لە بواری زانستە كۆمەڵایەتی و مرۆڤایەتیەكان دێنە پێش. لە بەشێكی تری وۆركشۆپەكەدا د. ئەحمەد دیارترین ئەو خانەی بڵاوكردنەوە نێودەوڵەتییانەی ئاشكرا كرد كە توێژینەوەی زانستە مرۆڤایەتی و كۆمەڵایەتییەكانی تێدا بڵاو دەكرێتەوە. ئامادەبوانیش بە پرسیارەكانیان ناوەڕۆكی وۆركشۆپەكەیان زیاتر دەوڵەمەند كرد. د. ئەحمەد عومەر بلی بڕوانامەی دكتۆراكەی لەزانكۆی Sheffield Hallam ی بەریتانیا بەدەستهێناوە و ئێستا سەرۆكی بەشی دیپلۆماسی و پەیوەندییە گشتییەكانە لە زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی و مامۆستای وانەبێژە لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی. لە هەیكەلی پێشنیاركراوی سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی پۆلیتەكنیك دا، بەشی زانستە مرۆییەكان یەكێكە لە بەشە سەرەكییەكان و لە ئێستادا هەردوو گروپەكانی توێژینەوەی ئایندە بۆ ڕاپرسی و ڕای گشتی و جینۆساید و دیراساتی ژنان لە خۆدەگرێت.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile