Back

په‌یمانگای ته‌كنیكی ده‌ربه‌ندیخان له‌ دوو چالاكیدا

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی نیسانی 2018 پ.ی.د. سالم نعمت عزیز ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان بە یاوەری م.دلێر حسێن لێپرسروای هۆبەی تۆمارگای پەیمانگا ،چەند دام و دەزگایەکی حکومی سنوری قه‌زای دەربەندیخانی بەسەرکردەوە له‌وانه‌ (سەرۆکایەتی شارەونی دەربەندیخان و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و قائمقامێتی قەزای دەربەندیخان و بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان و بەڕێوەبەڕێتی کشتوکاڵ و بەڕێوەبەڕێتی تەندروستی و بنکەی پۆلیسی هەوارەبەرزەو بنکەی پولیسی هاتووچۆ . لە دوای پیشوازیەکی گەرم و بەخێرهاتنیان لە لایەن بەڕێوەبەرانی هەموو ئەو فەرمانگانەوە دوای بیروڕاگۆڕینەوە لە نێوان ڕاگری پەیمانگاو سەرجەم بەڕێوەبەری ئەو دام و دەزگایانە هەریەکە لەلایەن خۆیانەوە خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بۆ ئەم جۆرە سەردانانە و بەڵێنی هاوکاری هەمەئاهەنگی زیاتریان دووپاتکردەو لە نێوان پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان و دام و دەزگانی دیکەدا. هه‌روه‌ها هه‌ر ئەمڕۆ 29ی نیسانی 2018 بازنەی دەربەندیخانی ئەنجومەنی ڕێکخراوی گەنجانی کوردستان سەردانی پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخانیان و کرد و لە لایەن  ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان پ.ی.د.سالم نعمت عزیز و م.دلێر حسین لێپرسراوی هۆبەی تۆمارگای پەیمانگاوە پێشوازیان لێکراو . لە دیدارێکدا بەوردی تیشک خرایە سەر ئەو کارو چالاکیانەی کە ڕێکخراوەکە پێشکەش بە چین و توێژەکانی کۆمەڵگەو شاری دەربەندیخانی دەکەن و دوای بیرو ڕاگۆرینەوەی تەواو لە نێوان هەردوو لادا، بەڵێنی هاوکاری و پیشتوانی بۆ ڕێکخراوەکە دووپاتکرایەوە.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile