خولی تۆپی پێی سەرجەم بەشەكانی پەیمانگای تەكنیكی كەلار كۆتایی هات
ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی ٢٦/٤/٢٠١٨ بەئامادەبوونی بەڕێزان ڕاگر و یاریدەدەر و سەرۆك بەشی شیكاری وپەرستاری و كارگێڕی خولی تۆپی پێی پەیمانگای تەكنیكی كەلار كۆتایی هات كە ئەو خولە بۆ سەرجەم خوێندكارانی بەشەكانی بەیانیان و ئێواران كرا بۆوە لە مانگی دوو بەڵام بەهۆی پشووی مانگی سێ كەمێ دواكەوت ژمارەی بەشداربووان پێكهاتبوو لە (١٨)تیپ كە هەر قۆناغێك بە تیپێك بەشداری كردبوو لەلایەن يەكەی وەرزشى سەربە هۆبەی ڕاگەیاند سەرپەرشتی كرا
لەخولەكەدا بەشی پەرستاری قۆناغی یەكەمی بەیانیان توانی پلەی یەكەم بەدەست بێنێت ، ساڵانە لەپەیمانگای تهكنیكی كهلارئهم جۆره خولانه بهڕێوه دهچێت گرینگیەكی تایبەتی هەیە بۆخوێندكار بۆئارام بونەوەی مێشك لەدوای تەواو بوونی خولەكەش خەڵات دابەش كرا بەسەر براوەی یەكەم و دووەم سەرجەم یاریزان. ونابژێوان. وگۆڵكاری خول