Back

دەربەندیخان: کۆڕێکی شیعری بە ڕێوەچوو

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ 25ی نیسانی 2018 ڕاگرایەتی پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان هەستا بە سازکردنی کۆڕێکی شیعری بۆ هەر سێ شاعیری لاوی بەتوانا ( ڕێبوار ئادەمی و ئارام حاجی و نەبەز پێنجوێنی ) ، له سەرەتا کۆرەکەدا بەناوی ڕاگرایەتی پەیمانگاوە بەخێرهاتنی شاعیرەکان و سەرجەم ئامادەبووان کراو دواتر بە هاوکاری ژەنیاری بەتوانای شاری دەربەندیخان م.زانا نوری بە پێشکەش کردنی چەندین هەڵبەستی کلاسیک و ئازاد شاعیرەکان ئامادەبونیان بردەوە نێو دنیای خەیاڵی جوانی ژین و بونی هیوا و بەدیهاتنی خەونەکان و کۆڕەکە تا درەنگانێک بەردەوامی هەبوو وە لە کۆتایدا لە لایەن شاعیرەکانەوە سوپاسی زۆری ڕاگرایەتی پەیمانگا کرا بۆ ڕێکخستی ئەم کۆڕە شێعریە و هیوای سەرکەوتن و خزمەتی زیاتریان خواست لەسەرجەم بوارەکاندا.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile