Back

دوكان: سیمپۆزیۆمى کلتوورى دیبەیت و زانکۆکانى کوردستان بەڕێوەچوو

​لەدرێژەى کاروچالاکییەکانى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان، ئەمڕۆ چوارشەممە (٢٠١٨/٤/٢٥) ڕێکخراوى گەنجانى بوێر بەهاوکارى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى، پەیمانگاى تەکنیکى دوکان، بەشى سیستمەکانى نەوت و بەشى کارگێڕی بانکەکان، بەئامادەبوونى مامۆستایان و فەرمانبەرانى خوێندکارانى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان سیمپۆزیۆمى (کلتوورى دیبەیت و زانکۆکانى کوردستان) بەڕێوەچوو.
دەستپێکى بەرنامەى کارى سیمپۆزیۆمەکە به‌ ساتێك وه‌ستان و بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له‌گیانی پاكی شه‌هیدان  ده‌ستیپێكرد، دواتر ووتەى بەخێرهاتنى  بەڕێز( (پ.ی.د.کاوە ڕەزا) ڕاگرى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان  لەلایەن بەڕێز(م.هێمن ابراهیم) سەرۆک بەشی سیستمەکانى نەوت پێشکەش بە میوانەکان کرا.
بەرنامەى کارى سیمپۆزیۆمەکە بە پانێڵێک بەڕێوەچوو،  لەلایەن بەشداربووان بەڕێز(پ.ی.د.هیوا سعید عزیز)مامۆستاى بەشى مێژوو، زانکۆى سلێمانى، کۆلێژى زانستە مرۆڤایەتیەکان، بەتەوەرى (زانکۆکانى کوردستان، هەنگاوەکانى بەکەلتورکردنى گفتوگۆی بەسود) بەشدارى سیمپۆزمەکەى کرد و دیدوبۆچونى خۆى خستەڕوو، هەروەها بەڕێز (م.سامان صاڵح فرج) مامۆستاى یاریدەدەر و ڕاهێنەرى بوارى پەروەردە و پرۆژەى ئابوورى بچووک) دیدى خۆى سەبارەت بە (بنەما و کارامەییە پێویستیەکانى گفتوگۆی بەسود) خستەڕوو، هەروەها پانێڵەکەش لەلایەن  بەڕێز(م.هێمن ابراهیم) سەرۆک بەشی سیستمەکانى نەوت لەپەیمانگاى تەکنیکى دوکان بەڕێوەچوو.
دواتر لەلایەن میوانەکانەوە چەند پرسیار و تێبینى لەسەر تەوەرەکان  ئاراستەى پانێلستەکان کرا ودواتر لەلایەن بەشداربووانی پانێلەکانەوە ڕاسپاردەکان خرانە ڕوو تاکو بخرێنە بەرنامەی کار. 
لەکۆتایی سیمپۆزیۆمەکەدا لەلایەن بەڕێز (م.نزار قادر) یاریدەدەرى ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی دوکان و بەڕێز(م.ڕزگار حمەرشید) سەرۆکی بەشی کارگێڕی بانکەکان خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە پانێلستەکانی سیمپۆزیۆمەکە.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile