وه‌فدێكی باڵای ووڵاتی فنلاند سه‌ردانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیان كرد
به ئامانجی دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی زانستی و ئه‌كادیمیانه‌و به‌هێز كردنی تواناكان ئەمڕۆ چوارشه‌ممه ڕێکەوتی 25 ی نیسانی 2018 وه‌فدێكی باڵای حكومه‌تی فنله‌ندا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ووڵاته سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیان كرد.
لەسەرەتای دیدارەکەدا، پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆ بەخێرهێنانی وفدی میوانی کرد و هیوای خواست لە ماوەی مانەوەیان لە کوردستان لە نزیکەوە ئاشنای دۆخی خوێندنی باڵا ببن و پەیوەندییەکی بەهێزیش لەگەڵ وەزارەت و زانکۆ‌و دامەزراوە زانستیەکان دروست بکەن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به وه‌فدی میوانی ڕاگه‌یاند پێویستی زۆریان بەسود وەرگرتن لە ئەزمونی فنلاند و پاڵپشتی و هاوکاری دامەزراوە زانستیەکانیان هەیە بۆ پەرەپێدانی بەرنامە زانستی و ئەکادیمیەکانیان، مەشق و ڕاهێنانی مامۆستایان، دڵنیایی جۆری و سکۆلەرشیپ، بۆ ئەوەش هیوای خواست ئەم سەردانە ببێتە هۆی دروستکردنی پردێکی بەهێزی پەیوەندی و هاوکاری نێوان هەردولا.
لەبەرامبەردا، کارل هۆڵم سەرۆکی وەفدی زانستی فنلاند خۆشحاڵی خۆی بەو سەردانە بۆ هەرێمی کوردستان و زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی دوپاتکردەوە و، وتیشی بەخۆشحاڵییەوە تا ئێستا سەردانەکەمان سەرکەوتوبوە، ئەوەشی ڕاگەیاند بەهۆی ئەو سەردانە بتوانن هەر پڕۆژەیەک جێبەجێ بکەن کە ببێتە هۆی پێشکەوتنی زیاتری بوارەکانی پەروەردە و خوێندن لە کوردستان.
له دیداره‌كه‌دا هه‌ریه‌كه له یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا‌و ڕاگری كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه ئه‌كادیمییه‌كانی زانكۆ ئاماده‌بوون.