كۆڕێك بۆ مه‌لا به‌ختیار ڕێكخرا
له دیدارێكی نێوان سیاسه‌تمه‌دارو نوسه‌رو ڕوناكبیر مه‌لا به‌ختیارو مامۆستایانی زانكۆكانی سنوری پارێزگای سلێمانی كۆڕێك به ناونیشانی ( هه‌ڵبژاردن له‌نێوان هاوسه‌نگی و پڕوپاگه‌نده‌ی پۆپۆلیستیدا) به‌ڕێوه‌چوو .
پاشنێوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه 24 ی نیسانی 2018 له هۆڵی گراند ملینیۆم كۆڕێكی فیكری بۆ سیاسه‌تمه‌دارو نوسه‌رو ڕوناكبیر (مه‌لا به‌ختیار) له‌گه‌ڵ مامۆستایانی زانكۆكانی سنوری پارێزگای سلێمانی ڕێكخرا.
سه‌ره‌تا كۆڕگێڕ له پێشكه‌شكردنی بابه‌ته‌كه‌دا باسی له مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی پۆپۆلیستی كرد كه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی 1880 و له‌و ساته‌وه چه‌ندین هێزی سیاسی له دونیادا ئه‌و ڕێڕه‌وه‌یان گرتۆته‌به‌ر كه ده‌ریده‌خات ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌یانه‌وێت فه‌رزی ئیراده بكه‌ن و له‌كاته هه‌ستیاره‌كاندا هه‌له‌كان بقۆزنه‌وه .
دواتر ناوبراو بابه‌ته‌كه‌ی به‌سته‌وه به هه‌رێمی كوردستان و پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراسی و هه‌ڵبژاردنه‌وه .
له كۆتاییدا به‌چه‌ندین پرسیار‌و سه‌رنجی مامۆستایان بابه‌ته‌كه ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرا.