Back

ۆركشۆپێك لە ژێر ناونیشانی “ستراتیژی بڵاوکردنەوەی توێژینەوە لە زانستە مرۆڤایەتییەکاندا” به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

لە درێژەی کار و چالاکییە ئەکادیمییەکانیدا، هۆبەی پلاندانانی سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی ۆركشۆپێك لە ژێر ناونیشانی “ستراتیژی بڵاوکردنەوەی توێژینەوە لە زانستە مرۆڤایەتییەکاندا” کە لە لایەن بەڕێز دکتۆر احمد عمر بالی لە ٢٠١٨/٤/٣٠ پێشکەش دەکرێت.

د. احمد بڕوانامەی دکتۆرای لە بواری میدیا لە وڵاتی بەریتانیا بە دەستهێناوە. لە ئێستادا سەرۆکی بەشی دیپلۆماسی و پەیوەندییە گشتییەکانە لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و جگە  لەو زانکۆیە، لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وانەکانی دیپلۆماسی گشتی، پرنسیپەکانی پەیوەندییە گشتییەکان، میدیا و ڕای گشتی و میثۆدۆڵۆجی دەڵێتەوە. پێشتریش وەك پێشکەشکاری ڕادیۆیی و بەڕێوەبەری پرۆگرام و ئامادەسازی هەواڵ کاری کردووە. هەروەها ناوبراو خاوەنی چەندین توێژینەوە و بڵاوکراوەیە لە گۆڤارە جیهانییەکان بە هەردوو زمانی ئینگلیزی و عەرەبی.

  بەروار: ڕۆژەکانی دوو شەممە ٢٠١٨/٤/٣٠ کاتژمێر:  ١٠ی سەرلەبەیانی بۆ ١ی پاشنیوەڕۆ شوێن: نهۆمی دوەمی بینای سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی، سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، قڕگە (پشت بەنزینخانەی ووڵات)

ژمارەی بەشداربوان لەم وۆرکشۆپەدا دیاریکراوە بۆ ٣٠ بەشداربوو.

بەشداربوون لەم وۆرکشۆپەدا داواکراوە بۆ سەرۆك و ئەندامانی گروپی توێژینەوەی “ئایندە بۆ ڕاپرسی و ڕای گشتی” و “جینۆساید و دیراساتی ژنان”ی سەر بە سەنتەرەکەمان.

بۆ ناونوسین بە مەبەستی بەشداری کردن لە وۆرکشۆپی “ستراتیژی بڵاوکردنەوەی توێژینەوە لە زانستە مرۆڤایەتییەکاندا” کرتە لەسەر ئەم لینکە بکە:

https://www.surveymonkey.com/r/publication-strategy-in-human-sciences

This shortcode LP Profile only use on the page Profile