دووه‌مین خولی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی/تاقیگه‌كان كۆتاییهات
رۆژی (2018/4/23) له مه‌راسیمێكدا به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز (پ.ی.د.ئالان فریدون-سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی)و به‌ڕێز (د.صباح نصرالدین) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی و جێگرانی و به‌رێز (د.شه‌ماڵ جه‌بار یاوه‌ر) به‌رێوه‌به‌ری ده‌زگای گشتی ته‌ندروستی پێشمه‌رگه‌و به‌رێز (جه‌بار حهمهرحیم) نه‌قیبی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی كوردستان و به‌ڕێز (هاوژین عوسمان) سه‌رۆكی لقی سلێمانی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی كوردستان و به‌ڕێز (پ.ی.د.دانا احمد) یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ و به‌ڕێز (پ.ی.د.محمد بابه‌كر مینه)راگری كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی دووه‌مین خولی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی/تاقیگه‌كان كۆتاییهات.
سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌ش به ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستیپێكرد، پاشان هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان (پ.ی.د.ئالان فریدون-سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی)و به‌ڕێز (د.صباح نصرالدین) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی و به‌ڕێز (هاوژین عوسمان) سه‌رۆكی لقی سلێمانی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی كوردستان وته‌یان پێشكه‌ش كرد، دواتریش خه‌ڵاتی رێزلێنان و بڕوانامه‌ی به‌شداربوون دابه‌شكرا.
شایه‌نی باسه ئه‌م خوله‌ش له لایه‌ن كۆلیجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سه‌ر به زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانییه‌وه بۆ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی/تاقیگه‌كان كرابوویه‌وه‌و ماوه‌ی (6) مانگ به‌رده‌وام بوو gm 1/10/2017 fc 29/3/2018 ، به‌شداربووانیش بۆ ماوه‌ی (200) كاتژمێر وانه‌كانیان به هه‌ردوو شێوازی تیۆری و پراكتیكی ده‌خوێند.