چالاكییهك له یادی 120 ساڵهی ڕۆژنامهگهری كوردیدا
ڕۆژی ٢٠١٨/٤/٢٢ لە ئەمنە سوورەکە لەیادى ١٢٠ ساڵەى ڕۆژنامەگەرى کوردیدا و بەرەو بەدیهێنانى مافەکانى ڕۆژنامەنووسان لەهەرێمى کوردستاندا، ئەنجومەنى سەندیکاى ڕۆژنامەنووسانى کوردستان، بەهاوکارى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى، پەیمانگاى تەکنیکى دوکان، دەزگاى ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە، تۆڕی ئەکادیمیا و دیالۆگى میدیا چەند چالاکییەک بەڕێوەچوو.
سەرەتاى یادەکەش بەدەقیقەیک بۆ گیانى پاکى شەهیدان دەستى پێکرد و ووتارى مەراسیم لەلایەن (ئەنوەر حسێن) جێگرى نەقیبی رۆژنامەنووسانى کوردستان خوێندرایەوە و دواتر بەبۆنەى ئەو یادە بەڕیز(خالد دۆسکى) وەزیرى ڕۆشنبیرى حکومەتى هەرێمى کوردستان ووتارێکى پێشکەش کرد و هەروەها ووتارى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى و پەیمانگاى تەکنیکى دوکان لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د.کاوە ڕەزا) ڕاگرى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان خوێندرایەوە.
ههر له مهراسیمهكه پ.ی.د. ئالان فهرهیدون علی ئهمین سهرۆكی زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی و چهندین كهسایهتی و نوسهرو ڕۆشنبیران ئامادهبوون، هەروەها بەبۆنەى ئەو یادەوە رۆژنامەی (دوکان پرێس) بەسەر ئامادەبوان و رۆژنامەنووسان دابەش کرا کە لەلایەن مامۆستایان وخوێندکارانى بەشى پەیوەندییە گشتییەکان و بەبازاڕکردنى پەیمانگاى تەکنیکى دوکانەوە ئامادەکرا بوو.
لەمەراسیمەکەدا سیمپۆزیۆمێک بەناونیشانى (میدیاى تەندروست کۆمەڵگەیەکى هۆشیار بەرهەم دەهێنێت) لەلایەن پسپۆران و شارەزایانى میدیاوە پێشکەش بەئامادەبووان کرا و لەو چوارچێوەیەدا خەڵاتى ڕێزلێنان و دابەشکردنى کۆمەڵێک کتێب وەک دیارى بۆ ١٠٠ رۆژنامەنووسى دەزگاکانى ڕاگەیاندن لەهەرێمى کوردستان، لەبەرامبەر هەوڵ و ماندووبونیان لەکارى رۆژنامەنووسیان.