Back

پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان ڕۆژی جیهانی زەوی بەرز ڕاگرت

ئەمڕۆ یەکشەممە بەروار 22ی نیسانی 2018 پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان بە هاوکاری ڕێکخراوی سروشتی کوردستان بە ئەنجامدانی چەند چالاکیەک ڕۆژی جیهانی زەویان بەرز ڕاگرت، لەسەرەتای چالاکی یەکاندا بە بەشداری پ.ی.د.سالم نعمت عزیز ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی دەربەندخان و مافناس زمناکۆ انور ستار سەرۆکی شارەوانی دەربەندیخان  و ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکارانی پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان هەڵمەتێکی پاکڕاگرتنی ناو بازاڕی دەربەندیخان و پارکی شاریان ئەنجام دا دواتر لەلایەن ڕاگری پەیمانگاو سەرۆکی شارەوانی و مامۆستایان و خوێندکارەکانەوە رێزگیرا لە ماندووبونی ژمارەیەک لەکارمەندە دڵسۆزەکانی سەرۆکایەتی شارونی دەربەندیخان . دواتر سەرۆکی شارەوانی دەربەندیخان سوپاسی ڕاگرایەتی پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخانی کرد بۆ ئەنجامدانی ئەم جۆرە چالاکیانەو لای خۆیەوە هیوای خواست کە بەردەوامیان پێ بدرێت و بەڵێنی هەمەئاهەنکی هاوکاری دووپاتکردەوە بۆ هەر کارێک کە پێویست بێت پێکەوە بۆ خزمەتی شاری دەربەندیخان ئەنجامی بدەن ، دواتر لەلایەن ڕاگری پەیمانگاو مامۆستایان و خوێندکارەکانەوە پەیامی پاراستنی سامانی ئـــــاو دابەش کرا بەسەر چەند گەڕەکێکی شاری دەربەندیخان دا ماڵ بە ماڵ و داوتر پێشانگایەکی وێنەیی دەربارەی( پاک ڕانەگرتنی زەوی و سامانی ئاو و سروشت) کرایەوە لە پەیمانگا . لە کۆتایدا هەریەکە لە ڕاگری پەیمانگاو مامۆستایان و خوێندکارانەوە پەیامی پاراستنی زەوی و ژینگەیان تۆمارکرد و کۆتاییان بە چالاکیەکان هێنا.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile