خوێندكاران ده‌توانن لێره‌وه فۆرمی تایبه‌ت به مه‌شقی هاوینه پڕبكه‌نه‌وه
خوێندكارانی قۆناغی سێیه‌می كۆلێجه‌كان و به‌شه‌جیاوازه‌كانى زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ئه‌م ساڵیش وه‌ك ساڵانی ڕابردوو (ناوه‌ندی گه‌شه پێدان بۆ كار) له‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ئێوه‌ی خۆشه‌ویست ڕاده‌گه‌یه‌نێت له ڕێگه‌ی پرۆگرامی (ئینتهرشیپ) وه خوێندكاران بۆمه‌شقی هاوینه بۆ كۆمپانیا كه‌رتی تایبه‌ت ده‌نێرین .
پرۆگرامی(ئینهتهرشیپ) له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و (ناوه‌ندی گه‌شه پێدانی بۆ كار ) ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت ساڵانه بڕوانامه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌درێت به ته‌واوی ئه‌و خوێندكارانه‌ی مه‌شقی هاوینه‌كه‌یان له‌ڕێگه‌ی ئه‌م پرۆگرامه‌وه ئه‌نجامداوه به‌سه‌ركه‌وتووی .
خوێندكارانی ئازیز … دوو فایلمان بۆداناون له خواره‌وه یه‌كه‌میان لیستی ناوی كۆمپانیاكان و ئه‌و پسپۆریانهیه كه كۆمپانیاكان داوایان كردوه ئێوه‌ش ده‌توانن به‌پێی ئه‌ولیسته ئهوپسپۆریانهی نزیكه له به‌شه‌كانتان هه‌ڵی بژێرن له فایلی دووه‌م بینوسن فایلی دووه‌م كه هاوپێچ كراوه فۆرمێكی ئۆنلاینه پێویسته هه‌موو خوێندكاران پڕی بكه‌نه‌وه پاشان بینێرنه‌وه بۆ ئه‌و ئیمێڵه‌ی كه دانراوه . ته‌نها خوێندكارانی قۆناغی سێیه‌م ده‌توانن ئه‌م فۆڕمه پڕبكه‌نه‌وه یان ئه‌و خوێندكارانه‌ی مه‌شقی هاوینه‌یان نه‌كردوه . ههرخوێندكارێكیش ده‌توانێت (3) كۆمپانیایان سێ شوێن دیاری بكات بۆ مه‌شقه‌كه‌ی ئه‌مه‌ش وه‌ك شانسێكی زیاتر بۆ خوێندكاران ،مه‌رج نیه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ئه‌م فۆرمه پڕده‌كه‌نه‌وه ناویان بێته‌وه بۆ مه‌شقی هاوینه بۆیه پێویسته خوێندكار له‌گه‌ڵ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م فۆرمه هه‌وڵی خۆشی بدات بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنێك بۆ مه‌شقی هاوینه‌كه‌ی ئه‌مه‌ش وه‌ك ئه‌گه‌رێك كه‌ناوی نه‌هاته‌وه له چوارچێوه‌ی ئه‌م پرۆگرامه با مافی نه‌فه‌وتێت
تێبینی / رۆژی هه‌ینی كۆتا رۆژه بۆ گه‌رانه‌وه‌ی فۆرمه‌كان
فۆرمه‌كان بنێرنه‌وه بۆ ئه‌م ئیمێڵه
. cdc@spu.edu.iq
بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرهكه سود له‌م وێنانهوهربگره