سمینارێكی تایبه‌ت به سه‌وزكردنی ژینگه‌ی شار به‌ڕێوه‌چوو
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧-٤-٢٠١٨ له هۆڵی سیمیناری كه‌مپی كۆلێجه ته‌كنیكییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز عومه‌ر فه‌تاح و ژماره‌یەکی زۆر له میوان و مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆ سیمینارێكی تایبه‌ت به سه‌وزكردنی ژینگه له‌لایه‌ن ئەندازیار كامه‌ران حه‌مه ساڵحه‌وه به‌ڕێوه‌چوو له ژێر ناونیشانی (پرۆسه‌ی سه‌وزكردنی شار له نێوان به‌ربه‌ست و رێگرییه‌كان، چانس و ئاسانكارییه‌كان).
له سه‌ره‌تای سیمیناره‌كه‌دا له لایه‌ن د.حه‌كیم عوسمان راگری كۆلێجی ته‌كنیكی كارگێڕی وته‌یه‌ك پێشكه‌ش كرا، دواتر ئەندازیار كامه‌ران حه‌مه ساڵح باسی له گرنگی سه‌وزكردنی شار و رێژه‌ی سه‌وزایی كرد له شاری سلێمانی.
به‌ڕێزیشیان وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باخچه‌كانی سلێمانی به‌ڵێنی ئه‌وه‌یاندا كه هه‌میشه هاوكاری كه‌مپی كۆلێجه‌كان و زانكۆ بن له زیاتر سه‌وزكردنیدا، هه‌ر وه‌ك بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا كه هاوكاته له‌گه‌ڵ یادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی، زیاد له ٥٠٠ نه‌مام و گوڵ بڕوێنن کە دیاری بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی سلێمانییە، هه‌روه‌ها كه‌ره‌سته‌ی باخداریشی پێشكه‌ش به كه‌مپه‌كه كرد و راشیگه‌یاند كه هاوكار ده‌بن له دووباره دیزاینكردنه‌وه‌ی باخچه‌كانی كه‌مپی كۆلێجه ته‌كنیكییه‌كان.