ههڵهبجه: خوێندكاران چهند چالاكییهكییان ئهنجامدا
ئهمرۆ بهرواری 17 / 4 / 2018 بەشی شیکاری نەخۆشیەکانی پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە سهر به زانكۆی پۆلیتهكنیكی ههڵهبجه هەستا بە سازدانی ئیڤێنتێك بۆ خوێندکارانی بەش لە بینای پەیمانگا کە لە چەندین چالاکی جیاواز پێك هاتبو.
لە میانەی چالاکیەکاندا خوێندکارانی بەشداربو هەستان بە ئەنجامدانی چەندین پشکنینی جیاواز بۆ نەخۆشیە باوەکانی سەردەم وەك پشکنینی ڕێژەی چەوریەکان لەخوێندا ، ڕێژەی شەکر لە خوێندا، ڕێژەی خوێن و کۆمەڵێك پشکنینی تر بۆ مامۆستا و فەرمانبەران و خوێندکاران و ئامادەبوانی چالاکیەکە.
هەروەها زانیاری و ڕێنمایی پێویست دەربارەی کۆمەڵێك نەخۆشی جیاواز و تەندروستی بەشێوەیەکی گشتی پێشکەش بە ئامادەبوان کران و بە شێوەی پۆستەر چەندین پۆستەری جیاواز بە دیوارەکانی پەیمانگاوە هەڵواسران کە لەلایەن خوێندکارانەوە بەزمانی کوردی و بە نەخشەسازی جوان و سەرنجڕاکێش ئامادە کرابون، تاوەکو بە بەردەوامی خوێنەران بتوانن ئاگاداری تەندروستی خۆیان بن و ڕێنمایی تەندروستی نوێ وەربگرن.
لە دەرئەنجامی چالاکیەکەدا خوێندکاران بوارێکیان بۆ ڕەخسا تاوەکو پڕاکتیزی ئەو زانستە بکەن کە خوێندویانە و سود بگەیەنن بە ئامادەبوان و چالاکیەکە بوە جێی سوپاس و ڕەزامەندی خوێندکاران و ئامادەبوان.