Back

چه‌مچه‌ماڵ:سیمپۆزیۆمێك به‌ ناونیشانی دامەزراوە فێرکارییەکان و ڕۆشنگەری زانکۆیی بەرەو بنیاتنانی نەوەیەکی ھۆشیار و پابەند بە ڕەفتار و داب و نەریتە زانکۆییەکان پێشكه‌شكرا

ئەمڕۆ سێ شەممە 17 ی نیسانی 2018 لەھۆڵی سیمیناری پەیمانگای ته‌كنیكی چه‌مچه‌ماڵ سیمپۆزمێکی زانستی سازدرا لە نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی⁄پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ⁄بەشی گارگێڕی کار و بەھاوبەشی لەگەڵ بەرێوەبەرێتی پەروەردەی چەمچەماڵ به‌ ناونیشانی ( دامەزراوە فێرکارییەکان و ڕۆشنگەری زانکۆی – بەرەو بنیاتنانی نەوەیەکی ھۆشیار و پابەند بە ڕەفتار و داب و نەریتە زانکۆییەکان ) سەرەتای سیمپۆزیۆمەکە بەوەستانی خولەکێک بۆ گیانی پاکی شەھیدان دەستیپێکرد پاشان لەپانێڵی یەکەمدا ( د.ایوب خسرو نادر) سیمینارێکی پێشکەش کرد بەناونیشانی “خووە ژیرییەکان لای خوێندکارانی زانکۆ ” ( د.سامان محێ الدین محمد ) سیمینارێکی پێشکەش کرد بەناونیشانی “داب و نەریتە کۆمەڵایەتیەکانی خوێندکارانی زانکۆ ” لە پانێڵی دووەمدا (پ.ی.د.محمد سلیم محمدامین ) سیمینارێکی پێشکەش کرد بەناونیشانی “پابەندبوونە یاسایەکانی خوێندکارانی زانکۆ ” ( د.بەختیار کەمال تاڵەبانی ) سیمینارێکی پێشکەش کرد بەناونیشانی “ڕۆڵی زانکۆ لەگەشەپێدانی ھۆشیاری خوێندکاران ” لەکۆتایدا دەرفەتی پرسیار درا بە ئامادەبوان.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile