سەنتەری توێژینەوەی زانكۆ دوو وۆركشۆپی ئەنجامدا
هۆبەی پلاندانانی سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دوو وۆركشۆپی لەژێرناونیشانی
لە بەشی دووەمی وۆركشۆپەكەدا ( د.عادل فاتمی ) بە هەڵبژاردنی سەمپڵێكی سادە لە خودی ئامادەبووان، هەلی ئەوەی بۆ بەشداربووانی وۆركشۆپەكە ڕەخساند تا بەشێوەیەكی پراكتیكی شیوازی كاری پرۆگرامەكە ببینن و لەو میانەیەشدا، هەڵە باوەكانی توێژەرانی لەكاتی دیاریكردن و هەڵبژاردنی كۆمەڵگەی توێژینەوە و شیكاركردنی داتاكانییان دەستنیشان كرد.
د.عادل فاتمی ئەندامی فاكەڵتی زانكۆی ئازادی ئیسلامی، لقی زانست و توێژینەوە، تەهرانی ئێرانە. لە نێوان ساڵانی ٢٠١٠ -٢٠١٤ یاریدەدری كاروباری توێژینەوە بووە لە زانكۆی ئازادی ئیسلام – كوردستان، ئێران. لە ساڵی ٢٠٠٩ – ٢٠١٣ خەڵاتی باشترین توێژەری پێبەخشراوە بۆ ماوەی ٥ ساڵ لەلایەن زانكۆی ئازادی ئیسلامی لقی سنە. ناوبراو ئەندامی كۆمەڵەی ئاماری ئەمریكایە و خاوەنی ٣ كتێب چاپكراو و ٣٢ توێژینەوەی بڵاوكراوەیە، نوێترین كتێبی د.عادل فاگمی لەسەر پرۆگرامی SPSS بە زمانی كوردی نوسراوە و لەئێستادا لەژێر چاپدایە، بە سوپاسەوە بەڕێزیان بەڵینیدا كە وێنەیەك لە كتێبەكە پێشكەش بە سەنتەرەكە و مامۆستایان و ئەكادیمیستانی زانكۆمان بكەن بۆدەوڵەمەندتر كردنی كتێبخانەی زانستی كوردی.
د.منصور ئیراندوست ئەندامی فاكەڵتی زانكۆی ئازادی ئیسلامی لقی سنە،خاوەنی بڕوانامەی دكتۆرایە لە بەڕێوەبردنی كار بە ئاڕاستەی ستراتیژی لە زانكۆی علامە گباگبایی لە تەهران، هەوەرها خاوەنی ١٥ ساڵ ئەزموونی كاركردنە وەك توێژەر لە ناوەندە باوەڕپێكراوەكانی توێژینەوە لە ئێران، لە بواری جیاجیاكانی بەڕێوەبردن و ئابوری، ناوبراو سەرپەرشتی زیاتر لە ١٠٠ نامەی ماستەر و ٥ تێزی دكتۆرای كردووە و وانەكانی میتۆدەكانی توێژینەوە، توێژینەوەی بازاڕ، توێژینەوەی تێكەڵ (بڕی و جۆری) و شیكردنەوەی ئامار لە زانكۆكەیدا دەڵێتەوە. هەروەها بەڕێوەبەری چەندین پڕۆژەی توێژینەوەی ئەكادیمی بووە بۆ دامەزراوە گشتی و تایبەتەكانی ئێران.
- ( بەكارهێنانی SPSS لە توێژینەوەدا)
- ( میتۆدەكانی توێژینەوە )
- وۆركشۆپی یەكەم لەلایەن ( د.عادل فاتمی ) پێشكەشكرا، لە بەشی یەكەمی وۆركشۆپەكەدا كورتەیەكی مێژووی لەسەر پرۆگرامی SPSS باسكرد، پاشان چەند پرۆگرامێكی تری بواری ئاماری بە ئامادەبووان ناساند، پاشان بنەمای كاركردنی پرۆگرامەكە ( د.عادل فاتمی ) قسەی لەسەر ڕووكاری بەرنامەكەی كرد و كاری هەر بەشێك لەو بەشانەی ڕوونكردەوە.
- وۆركشۆپی دووەم لەلایەن ( د.منصور ئیراندوست ) پێشكەشكرا، لە سەرەتادا لەسەر هەنگاوەكانی پڕۆسەی توێژینەوە دوا، وتی ” دیزاینی توێژینەوە بەشێكە لەو پرۆسەیە و گرنگییەكی یەكجار زۆری هەیە لەكۆی پڕۆسەكەدا ” پاشان باسی میتۆدە جیاوازەكانی توێژینەوە و لایەنی بەهێز و لاوازی هەر كام لە توێژینەوەی بڕی و جۆری كرد و سەرنجی ئامادەبووانی بە لای میتۆدە هەرە نوێیەكەی توێژینەوە، میتۆدی تێكەڵ (بڕی و جۆری) ڕاكێشا كە لە ئێستادا لەچەند بوارێكی زانستیدا و بە تایبەت لە ئاستی نامەی دكتۆرا پشتی پێدەبەسترێت بەو پێیەی ئەنجامی دروستتر بەردەست دەخات، بەشی كۆتایی وۆركشۆپەكەش تەرخانكرا بۆ شیكردنەوەی ستراتیژەكانی میتۆدی توێژینەوەی تێكەڵ بە پشت بەستن بە سروشتی توێژینەوەكان.