به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بناسه
*ناوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی : بەڕێوەبەرایەتی دارایی
*مێژوی دامەزراندن :
لەسەرەتای دامەزراندنی دەستەی پەیمانگا تەکنیکیەکانەوە وەکو یەکێک لەبەڕێوەبەرایەتیە سەرەکیەکان دامەزراوە
*ژماره‌ی هۆبه‌كانی سه‌ر به‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه:
پێنج هۆبه
1-هۆبەی ژمێریاری
2- هۆبەی بوودجە
3-هۆبەی مووچە
4-هۆبەی صندوق
5- هۆبەی پلان
*ژمارەو پسپۆری فەرمانبەرانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
پێک هاتوون لە (15) فەرمانبەر كه زۆرینه‌یان ده‌رچووی به‌شی ژمێریاری كۆلێج و په‌یمانگان
*تا چه‌ند ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانتان له‌گه‌ڵ كار‌و چالاكییه‌كانتان یه‌ك ده‌گرێته‌وه ، یان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌تان پێویستی به ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ری تر نیه بۆ خێراتر كردنی كاروباره‌كان:
تارادەیەکی زۆر باش ئیش وکارەکان بەڕێوەدەچێت.
فەرمانبەری پێویستمان هەیە بۆ راپەراندنی ئیش وکارەکانمان.
*ئیش و كار و چالاكی سه‌ره‌كی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه چیه:
ئیش وکارەکانی ناو بەریوەبەرایەتیمان بریتیە لەهەرکارێکی خەرجی کەلەزانکۆکەمان دەکرێت وەجێبەجێ کردنی سەرجەم کارە داراییەکانی کۆلیج وپەیمانگەکان بەپێی یاسا‌و رینماییەکان .
*تا چ ڕاده‌یه‌ك ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه هه‌نگاوی به‌ره‌و تازه‌گه‌ری ناوه:
پەیوەندیەکی باشمان هەیەلەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی بەتایبەتی بەریوەبەرایەتی دارایی .
*تا چ ڕاده‌یه‌ك له مامه‌ڵه‌ی سه‌رۆك و یاریده‌ده‌رانی زانكۆ ڕازین:
بەرێز سەرۆکی زانکۆ هەماهەنگی تەواومان ئەکات تابتوانین بەباشی ئیش وکارەکانمان جێ بەجێ بکەین وڕێزو سوپاسمان هەیە بۆبەرێزیان.
*په‌یوه‌ندیتان به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ناو وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستییه‌وه چۆنه:
لەروی ژمێریاریەوە پەیوەندی باشمان لەگەڵ کۆلیج وپەیمانگەکانی سەر بەسەرۆکایەتیمان هەیە.
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دارایی وه‌زارتمان په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان هه‌یه به‌تایبه‌ت بۆ ڕونكردنهوهی ڕێنمایی یه‌كان.
*ده‌وامی ڕۆژانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیتان چۆنه:
دەوامی رۆژانەی بەریوەبەرایەتیمان لە کاتژمێر 9 بۆ 4 پاش نیورۆ دەست پێ دەکات بۆ بۆ ماوەی 4 رۆژی هەفتە کار دەکەین.
*ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه بایكۆتی ده‌وام په‌یدا بوه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیتان چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م حاڵه‌ته‌دا كردووه:
سەرەڕای بوونی بایکۆت بەهۆی قەیرانی داراییەوە بەریوەبەرایەتیمان 4 رۆژ دەوامی ئاسایی خۆمان کردوە وە لەنێو بەریوەبەرایەتیماندا هیچ رۆتینێک نیە لەئیش وکارەکاندا و بەپێی یاسا‌و رینماییەکان ئیش وکارەکان جێ بەجێ دەکرێت.
*له‌ڕووی مومتهلهكاتهوه تا چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌تان بڕی پێویستی بۆ دابینكراوه:
لەلایەن سەرۆکی زانکۆوە بری پێویست لە پێداویستیمان بۆدابین کراوە و هیوادارین بەردوام بێت لەپشتیوانی کردنمان.
*كارگێڕی هونه‌ری به‌ڕێوه‌بردنه، تا چه‌ند توانیوتانه ڕۆتین له نێو كاره‌كانی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه كه‌م بكه‌نه‌وه:
ئێمه به‌پێ ی یاسا‌و ڕێنماییه داراییه‌كان و ڕێنماییه زانكۆییه‌كان كارده‌كه‌ین و تا ڕاده‌یه‌كی باش نه‌مانهێشتوه ڕۆتین كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئیش و كاره‌كانمان هه‌بێت.
*تا چه‌ند له ئه‌نجامی كار‌و چالاكی و داهێنانهكانتان سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ ڕێز‌و پێزانینتان ئاراسته ده‌كات:
به به‌رده‌وامی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ‌و به‌ڕێز ئه‌نجومه‌نی زانكۆ ئاگایان لێمانه‌و پێزانینی به‌رده‌وامیان هه‌یه بۆمان.
*تا چه‌ند توانیوتانه لهبهڕێوهبهرایهتییهكهتان خه‌ڵكانی پسپۆر دروست بكه‌ن و ئاماده‌سازی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌داهاتوودا پۆست وه‌ربگرێت:
به‌ڵێ فه‌رمانبه‌رانی بهڕیوهبهرایهتییهكهمان زۆربه‌یان پسپۆریان په‌یدا كردوه‌و ده‌كرێت له‌هه‌ر كاتێكدا بێت به‌رپرسیارێتی وه‌ربگرن.
*چ داواكارییه‌كتان هه‌یه له‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانتان ده‌كه‌ن چ فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ بێت یان ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ:
داوالە فەرمانبەرانی زانکۆمان ئەکەین لەکۆلیج وپەیمانگەکان لەکاتی سەردانی کردنیان بۆ زانکۆ سەرجەم بەراییەکان ئامادە بکەن تابتوانین بەشێوەیەکی رێک وپێک کارەکانیان بۆ ئەنجام بدەین.
دوا ووتە/
دەستخۆشی خۆمان و ستافی بەرێوەبەرایەتیمان ئاراستەی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەرەکان و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەکانی سەر بە زانکۆمان دەکەین.
وەدەستخۆسی خۆمان ئاراستەی سەرجەم کۆلیج وپەیمانگەکان دەکەین بۆ جێبەجێ کردنی کارەکانیان بە شێوەیەکی رێک وپێک و دڵسۆزانە.
به‌ڕێوه‌به‌ر/ شارۆ ئاوات