خولێكی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی بۆ خوێندكارانی كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك كرایه‌وه
ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌رواری (2018/4/14) له‌خولێكی یه‌ك ڕۆژه‌دا كه له‌لایه‌ن هۆبه‌ی ته‌ندروستی كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیكهوه به ناونیشانی ( فریا گوزاری سه‌ره‌تای له‌پێناو ڕزگاركردنی ژیانی كه‌سێك ) بۆ خوێنكارانی قۆناغی یه‌كه‌می هه‌رسێ به‌شی ( ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری ، ته‌كنه‌لۆجیای داتابیس ، تۆڕه‌كانی كۆمپیوته‌ر ) كرایه‌وه
له‌درێژه‌ی كاروچالاكیه‌كانی هۆبه‌ی ته‌ندروستی كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك بۆ زیاتر هۆشیاركردنه‌وه‌ی خوێندكاران بۆ فریاگوزاری سه‌ره‌تای بۆ حاڵه‌ته كتوپڕ و نه‌خوازراوه‌كان و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی خێرا له‌لایه‌ن (د.سه‌رده‌شت غفور) به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی ته‌ندروستی كۆلێج به‌وردی سه‌رجه‌م ڕێگاكان و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنه خێراكان مامه‌ڵه‌كردنێكی ته ندروستانه بۆ حاڵه‌ته نه‌خوازراو كتوپڕه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زانستی بۆ خوێندكاران ڕونكرایهوه به‌ئامانجی ڕزگاركردنی كه‌سێك له مردن و چاره‌سه‌ركردنی تاگهیاندنی به نه‌خۆشخانه.