Back

ده‌ربه‌ندیخان: سالرۆژی دامه‌زراندنی زانكۆ به‌رز ڕاگیرا

ئەمڕۆ چوارشه‌مه‌  4/4/2018 بە ئامادەبوونی ڕاگری په‌یمانگای ته‌كنیكی ده‌ربه‌ندیخان و ژمارەکی بەرچاو لە کارمەندان و مامۆستایان و خوێندکارانی پەیمانگا و نوێنەرایەتی دام و دەزگا حکومی یەکانی سنوری قەزای دەربەندیخان بە پێشکەشکردنی چەندین چالاکی جۆراو جۆر ڕۆژی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەرز وپیرۆز ڕاگیرا .

سەرەتای چالاکی یەکان بە ڕێزلێنان و ساتیک و وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری گەلەکەمان دەستی پێکرد دواتر گوێ ڕادێرا بۆ مارشی زانکۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و پاشان وتاری ڕاگرایەتی پەیمانگا لە لایەن بەڕێز ڕاگری پەیمانگاوە پ.ی.د.سالم نعمت عزیز پێشکەش کراو تێیدا دوای بەخێرهاتنی میوانەکان پیرۆزبایی ڕۆژی زانکۆی لەسەرجەم کارمەندان و مامۆستایان و خوێندکارانی پەیمانگاو میوانەکان و خەلکی شاری دەربەندیخان کرد و ئاماژەی بەوەدا کە پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان تاکە دامەزراوەی وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی لە شارەکەو سەربەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی یە کە لە 5 کۆلێج و 8 پەیمانگا پیکهاتووە لە بوارە جیاجیاکاندا لە پێگەیاندنی کادری مامناوەندی لە بوارە جیاجیاکاندا لەخزمەتی کوردستان بەردەوامە و .

هەروەها ئاماری کارو چالاکیەکانی 6 مانگی ڕابردوی خستەڕوو و هیوای خواست ساڵانە ڕۆژی زانکۆ بکرێتە دەرفەتێک بۆ خزمەتکردنی زیاتر و کاری باشتر و .

دواتر چالاکی یە جۆراو جۆرەکان لە لایەن خوێندکارانەوە دەستی پێکرد لە بوارەکانی نمایشکردنی خواردنی کوردەواری و جل و بەرگی کوردی و کەلەپوری و پێشکەشکردنی چەند پارچە موزیک و گۆرانی و کورتە شانۆ و نمایشکردنی چەند جۆری هەڵپەڕکێ و چەندین چالاکی زانسی وەک پشکنینی تاقیگەیی و کاری دەستی و پرۆژەکانی خوێندکاران.

لە کۆتایدا بە ئاهەنگی هەڵپەرکێ و گۆرانی لە لایەن خوێندکارانەوە کۆتایی بە ڕێوڕەسمەکە هێنرا.

This shortcode LP Profile only use on the page Profile