4/4 ی هه‌موو ساڵێك ڕۆژێكی پرشنگداره له‌مێژووی شاری سلێمانی دا ، به دامه‌زراندنی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی نرا به‌ئاراسته‌ی فراوانكردنی زانكۆ ته‌كنیكییه‌كان و به‌رهه‌مهێنانی كادری ئه‌كادیمی و به‌توانا له بواره جیاوازه‌كاندا .
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4 ی نیسانی 2018 به سه‌رپه‌رشتی پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له یادی ڕۆژی زانكۆدا ڤیستیڤاڵ و چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر له كه‌مپی كۆلیجه ته‌كنیكییه‌كان و په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكاران چالاكییه‌كانی ڕۆژی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی به‌ڕێوه‌چوو كه پێكهاتبوو له كردنه‌وه‌ی 8 تاقیگه‌ی زانستی له كه‌مپی كۆلیجه‌كان و په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی و هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن خوێندكارانه‌وه به‌شێوازێكی پراكتیكی پشكنینی فشاری خوێن و شه‌كره‌و جۆری خوێن ئه‌نجامدراو له‌لایه‌ن خوێندكارانه‌وه خواردنی كورده‌واری پێشكه‌ش به ئاماده‌بوان كرا‌و یاری كۆتایی خولی فوتساڵی (مامی من) ئه‌نجامدراو خه‌ڵات به‌سه‌ر سه‌ركه‌وتواندا دابه‌شكرا.
به هه‌ڵپه‌ڕكێ ی كورده‌واری و گۆرانی شاد ڕۆژی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی زیاتر قه‌شه‌نگتر كرا.
زاكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى کە ئەندامە لە
یەکێتى زانکۆکانى جیهان وە
یەکێتى زانکۆکانى ولاتانى عەرەبى، سه‌ره‌تا به‌ناوى (ده‌سته‌ى په‌یمانگا ته‌كنیكیه‌كان) له 1996 دامه‌زراوه، دواتر له ساڵى 2003 دا ناوه‌كه‌ى گۆرا به (ده‌سته‌ى خوێندنى ته‌كنیكى سلێمانى). ئامانجى سه‌ره‌كیش له‌دامه‌زراندنى، بۆ سه‌رپه‌رشتى كردنى خوێندنى ته‌كنیكى له كوردستاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه، له ساڵى 2003 دا بۆ یه‌كه‌م جار له سنورى هه‌رێمى كوردستان كۆلێجى ته‌كنیكى سلێمانى دامه‌زرا كه ئه‌مه‌ش به ته‌واوكه‌رى زانكۆكانى تر‌ى كوردستان ئه‌ژمار ده‌كرێت.
شێوازى ده‌وامكردنى خوێندكاران به‌گشتى له ده‌وامى به‌یانیاندا بووه، به‌ڵام به هۆى زۆرى ژماره‌ى خوێندكار له ساڵى خوێندنى 2008/2009 زانكۆ به پشت به‌ستن به بڕیارى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى، بڕیارى كردنه‌وه‌ى خوێندنى ئێوارانى خسته بوارى جێ به‌جێكردنه‌وه له‌و ساڵه‌شدا رێژه‌یه‌كى به‌رچاو خوێندكار له په‌یمانگاكانى سه‌ر به زانكۆ چوونه هۆڵه‌كانى خوێندنه‌وه.
ساڵى خوێندنى 2011/2012 خوێندن به‌سیستمى پارالێڵ چووه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
ساڵى 2012، بریاردرا به گۆرینى ده‌سته‌ى خوێندنى ته‌كنیكى سلێمانى بۆ زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى كه سه‌رجه‌م كۆلێج و په‌یمانگاكانى زانكۆ ده‌گرێته خۆ.
زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له ئێستادا خاوه‌نی پێنج كۆلێج و هه‌شت په‌یمانگاو 648 مامۆستایه له‌سنوری شار‌و شارچكه‌كانی پارێزگای سلێمانی.
ژ |
كۆلێج و په‌یمانگا ته‌كنیكیه‌كان |
ساڵى دامه‌زراندن |
1 |
په‌یمانگاى ته‌كنیكى سلێمانى |
1973 |
2 |
په‌یمانگاى ته‌كنیكى كه‌لار |
1995 |
3 |
په‌یمانگاى ته‌كنیكى چه‌مچه‌ماڵ |
2000 |
4 |
په‌یمانگاى ته‌كنیكى هه‌ڵه‌بجه |
2003 |
5 |
په‌یمانگاى زانستى كۆمپیوته‌ر |
2003 |
6 |
په‌یمانگاى ته‌كنیكى دوكان |
2004 |
7 |
په‌یمانگاى ته‌كنیكى ده‌ربه‌ندیخان |
2005 |
8 |
په‌یمانگاى ته‌كنیكى به‌كره‌جۆ |
2007 |
9 |
كۆلێجى ته‌كنیكى زانستە پراکتیکییەکان – هه‌ڵه‌بجه |
2004 |
10 |
كۆلێجى ته‌كنیكى ئینفۆرملتیك |
2013-2014 |
11 |
كۆلێجى ته‌كنیكى ئه‌ندازیارى |
2013-2014 |
12 |
كۆلێجى ته‌كنیكى كارگێرى |
2013-2014 |
13 |
كۆلێجى ته‌كنیكى ته‌ندروستى |
2013-2014 |
This shortcode LP Profile only use on the page
Profile