Back

سەرۆکی زانکۆ: داھاتی زانکۆمان بۆ خزمەتی خوێندکاران و کۆلێج و پەیمانگاکانمان بەکاردەھێنینەوە

ئەمڕۆ پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.ئالان فەرەیدوون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ھاوڕێ لەگەڵ ئارام بەکر بەرێوەبەری راگەیاندن و چالاکییەکان، پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆو خوولەکانی زمانی سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی بەسەرکردەوەو لە گرفتەکانیانی کۆڵیەوە. سەرەتا سەرۆکی زانکۆ سەردانی پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆی کردو لەلایەن راگرایەتی پەیمانگاکەوە پێشوازی لێکراو چەند ھۆڵێکی وانە ووتنەوەو تاقیگەکانی پەیمانگاکەی بەسەرکردەوە، لەبەسەرکردنەوەکەشیدا سەرۆکی زانکۆ رایگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ ھاتنمدا ھۆڵێکی تاقیگەی ئەلیکرۆنیتان بۆ دروست دەکەین و ٢٨ کۆمپیوتەریشمان بۆ دابینکردون و لەگەڵ خۆماندا ھێناومانن و ئومێدەوارین بەزوترین کات ئەو تاقیگەیەتان بۆ ئامادەبکرێت، کە سەرجەم پێداویستتییەکانی لەسندوقی داھاتی زانکۆمان دەکڕدرێن و ئەمەش لەچوارچێوەی ئەو بەڵێدەنەدایە کە داومانە بەمامۆستایان و خوێندکارانمان کە ئەو داھاتەی ھەمانە بۆ خزمەتی زانکۆمان بەکاریدەھێنینەوە، ئەمەش لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی زانکۆمان و بەرێوەبردنی پرۆسەیەکی تەندروست و زانستی لەزانکۆکەماندا. دواتر پ.ی.د.ئالان فەرەیدوون سەردانی خوولەکانی بێبەرامبەری سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی کرد لەسەرۆکایەتی زانکۆمان و ھۆڵەکانی خوولەکانی بەسەرکردەوەو تێیدا سەرۆکی زانکۆ داوایکرد کە بەرێوەبەران و مامۆستایانی خوولەکە بەباشترین شێوەی ئیداری و زانستی خزمەتی بەشداربووانی خوولەکە بکەن و ھەر وانەیەکیش بەھەرھۆکارێک فەوتاوە تەعویزی بەشداربووان بکرێتەوە، ھەروەھا سەرۆکی زانکۆ راو بۆچوون و پێشنیاری بەشداربووانی خوولەکەی وەرگرت بۆ باشترکردنی خوولەکە.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile