سه‌رۆكی زانكۆ سه‌ردانی كه‌مپی كۆلیجه ته‌كنیكییه‌كانی سلێمانی كرد
به‌ئامانجی به‌سه‌ركردنه‌وه‌و له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له بارودۆخی خوێندن و مامۆستایان و خوێندكاران له‌كه‌مپی كۆلیجه ته‌كنیكییه‌كانی سلێمانی ، پ.ی.د ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌سه‌ردانێكی مه‌یدانی ئه‌و كه‌مپه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ 1 ی نیسانی 2018 پ.ی.د ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سه‌ردانی كه‌مپی كۆلیجه ته‌كنیكییه‌كانی سلێمانی كرد و له‌لایه‌ن ڕاگرایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی كۆلیجه‌كانی ته‌ندروستی و كارگێری و ئه‌ندازیاریه‌وه پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكرا .
له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی كۆلیجه‌كانی ته‌ندروستی و كارگێری و ئه‌ندازیاری ، سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به گه‌رم و گوڕییان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندن و به‌رده‌وامییان له پێشكه‌شكردنی خزمه‌ت به خوێندكاران، پاشان له گرفته‌كانیانی كۆڵیه‌وه‌وبه‌ڵێنی هه‌موو پشتیوانیه‌كی پێدان له پێناو زیاتر به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندن و زانست له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی.
دواتر هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان هۆڵه‌كانی خوێندن و تاقیگه‌كانی به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ خوێندكاران گفتوگۆی كرد له‌مه‌ڕ چۆنێتی فه‌راهه‌مكردنی زه‌مینه‌سازییه‌كی باشتر و ئه‌كادیمیانه كه به‌قازانجی زانست و خوێندكاران بشكێته‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌ردانی به‌شه كارگێڕییه‌كانی كرد و له نزیكه‌وه فه‌رمانبه‌رانی به‌سه‌ركرده‌وه.
له‌كۆتایی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌گه‌ڵ مامۆستایان و خوێندكاران له‌یاریگای فوتساڵی كه‌مپه‌كه‌دا ئاماده‌ی بینی یارییه‌كی تۆپی پێ بوو.