Back

دەربەندیخان: سیمپۆزیۆمێکی زانستی بەڕێوەچوو

پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە بەرواری 1 ی نیسانی 2018 بە ئامادەبوونی ڕاگری په‌یمانگاو ژمارەیەکی بەرچاو لەکارمەندان و مامۆستایان و خوێندکارانی پە یمانگای ته‌كنیكی ده‌ربه‌ندیخان و چەندین کەسایەتی و نوێنه‌ری دام و دەزگا حکومیەکانی سنوری قه‌زای دەربەندیخان، سیمپۆزمێکی زانستی به‌ ناونیشانی( نەخۆشیەکانی شەکرەو کاریگەرییەکانی لە سەر تەندروستی مرۆڤ) بەڕێوەچوو. سەرەتای سیمپۆزیۆمه‌كه‌ به‌چەند ساتێک بە وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری گەلەکەمان دەستی پێکرد و دواتر راگری پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان پ.ی.د.سالم نعمت عزیز بەناوی ڕاگرایەتی پەیمانگاو سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیەوە بەخێرهاتنی گەرمی ئامادەبووانی کرد و وێڕای دەستخۆشی زۆری لە بەشی پەرستاری پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان کە هەستاون بە ئەنجامدانی ئەم سیمپۆزیۆمه‌، هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن و بەڵێنی پشتیوانی خۆشی بۆ هەموو ئەو جۆرە چالاکیه‌ك دووپاکردەوە کە خزمەت بە تویژی خوێندکاران بە تایبەتی و کۆمەڵگەکەمان بە گشتی دەکات و لەکۆتایی وتەکەیدا هیوای خواست کە چالاکیەکان و بابەتەکانی سیمپۆزمەکە ببێتە هۆی هۆشیارکردنەوەی هه‌موان دەربارەی خۆپاراستن لە نەخۆشی یەکانی شەکرە و چۆنێتی کۆنترۆڵکردنی . دواتر لە لایەن هەریەکە لە د.هاوژین فازڵ و د.هەڵگورد علی و م. محمد تاهر و م. صباح شریف و ە بە چەندین بابەتی گرنگ بە سود چۆنێتی دروستبونی نەخۆشیەکانی شەکرەو سەرهەڵدانی و ناسینەوەی نەخۆشی یەکەو چۆنیەتی کۆنتڕۆلکردنی و هۆکارەکانی خۆپاراستن لەتوشبوون بە نەخۆشیەکە بە وردی بۆ ئامادەبوون شیكرده‌وه‌. دواتر لە لایەن ئامادەبووانەوە بابەتەکە بە پرسیارو ڕاو سه‌رنجی خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile