Back

نەورۆزی بەرخۆدان … پیرۆز لەھەمووان

بەبۆنەی ھاتنی نەوروزو ساڵی نوێی کوردی، بەناوی ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییەوە، پیرۆزبایی لەسەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆمان دەکەین، وەکو ھەموو کوردێکی دڵسۆزیش ئەم نەورۆزەو مەشخەڵەکەی پێشکەش بە عەفرین و کەرکوک دەکەین و دەڵێین: کەس نەڵێ کورد مردووە کورد زیندووە زیندووە قەت نانەوێ ئاڵاکەمان ئەمساڵی نەورۆز دڵگرانین، بەڵام وەکو ھەمیشە نەورۆز وێستگەیەکی گرنگە بۆ جۆشدانەوەی گیانی کوردایەتی و بەرخۆدان، بۆ سەلماندنی بوونی نەتەوەیەکی ھەمیشە زیندوو بەناوی (کورد)ەوە، ھەربۆیە ئێمە لەیادی نەورۆزدا، سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی شەھیدانی کوردو کوردستان لەھەر پارچەیەکی کوردستان بێت، سڵاو بۆ عەفرین و عەفرینییەکان و سڵاو بۆ کەرکوک و کەرکوکییەکان، سڵاو بۆ ھەموو کوردستانیان لەھەرکوێیەکی دونیابن. دووبارە نەورۆزتان پیرۆزبێت و بەھیوانی کۆتایی ھاتن بەقەیرانەکانی ھەرێم و خۆشگوزەرانی بۆ گەلەکەمان. بەرێوەبەرایەتی راگەیاندن و چالاکییەکان
This shortcode LP Profile only use on the page Profile