Back

سیمینارێك به‌ ناونیشانی ڕێگا دوره‌كه‌ به‌ره‌و شوێن فیشه‌كه‌كانی داعش پێشكه‌شكرا

له‌ درێژه‌ی چالاكییه‌كانی سه‌نته‌ره‌ توێژینه‌وه‌ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك چالاكی بواری نیگاركێشان له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاری سلێمانی ، سیمینارێكی بۆ نیگاركێشی به‌ریتانی (پێرس ئه‌نتۆنی سێكۆندا) له‌ گروپی توێژینەوەی کەلەپوری کەلتوری دیجیتاڵیDigital Cultural Heritage (DCH) /ڕێكخست. سه‌ره‌تا ی سیمیناره‌كه‌ د. ڕۆژین كمال محمد ئه‌مین به‌ریوه‌به‌ری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ووته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و سوپاس و ده‌ستخۆشی خۆی گه‌یانده‌ پێشكه‌شكاری سیمینارو هیوای خواست سوودی باشی هه‌بێت بۆ پێشخستنی بواری نیگاركێشان . دواتر (پێرس ئه‌نتۆنی سێكۆندا) سمیناره‌كه‌ی پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بوان كرد و باسی له‌ 24 ساڵ له‌ گه‌شه‌كردنی كاره‌كه‌ی كرد كه‌ چۆن نیگاركێشانی له‌ گه‌شتێكدا بۆ ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی نیگاره‌كه‌ی بردوه‌ تا وێرانكاری كلتوره‌كان له‌ جه‌نگدا تۆمار ده‌كات بۆ خوڵقاندنی كاری هونه‌ری به‌به‌كارهێنانی بۆیه‌ ئاسه‌واری گولله‌و ته‌قه‌مه‌نی سه‌ر بیناو شوێنه‌واری مێژویی ناوچه‌كانی جه‌نگ و پێكدادان له‌ قاڵب ده‌دات.دواتر له‌ ستۆدیۆیه‌كدا ده‌یانكاته‌ كاری هونه‌ری كۆن و به‌مه‌ش وێنه‌یه‌كی جیانه‌كراوه‌ له‌و به‌رهه‌مه‌ ڕه‌سه‌نانه‌ ده‌خوڵقێنێت كه‌ فیشه‌كیان به‌ركه‌وتوه‌. بۆ زانیاری زیاتر دكتۆره‌ ڕۆژین كمال محمد ئه‌مین به‌ڕیوه‌به‌ری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ ئه‌م لێدوانه‌ی تایبه‌ت به‌ سایتی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی داو ووتی :    
This shortcode LP Profile only use on the page Profile